نەرگزى محەمەدی پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ کە ئێستا لە گرتووخانەدایە لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیم، پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەزگای قەزایی ئێران
نەرگزى محەمەدی پارێزەر و چالاکی مافی مرۆڤ کە ئێستا لە گرتووخانەدایە لە نامەیەکدا بۆ سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیم، پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە دەزگای قەزایی ئێران بووە بە "کەرەستەیەک بە دەستی ناوەندەکانی حکومەت" و "بەشێکە لە پێکهاتەی ئیستبداد".
ئەو پارێزەرە بەندکراوە لەو نامەدا بۆ سەرۆکی دەزگای قەزایی رژیم لەسەر دەسەڵاتی ناوەندەکان و هێزە ئەمنیەتیەکان لە پەروەندەی قەزایی و دەستێوەردان لە سەرەتایی ترین مافی بەندکراوان وەکوو دانی مەرەخەسی، نارەزایەتی دەربریووە.
نەرگز محەممەدی هەروەها باسی ئەو بەندە دەکا کە ئەوی تێدایە و نووسیویەتی: ئەو بەندە وەها تەوق دراوە لەژێر دەسەڵاتی هێزە ئەمنیەتی و سەربازیەکاندایە کە نەک هەر سەفیر و نوێنەران کە سەردانی ئەوینیان کردووە، بەڵکوو دادستانی تارانیش رێگەی ئێرەی پێ نادرێ.
رێکخراوی رێپۆرتدەرانی بێ سنوور لە 10ی رێبەنداندا و لە هەزارەمین رۆژی بەندکرانی نەرگز محەممەدی دا خوازیاری ئازادی بە پەلە و بێ مەرجی ئەو بوون.