هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری ئیلام خوێندکارێکی زانستگای ئیسلامیان دەستبەسەر کرد.
هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لە شاری ئیلام خوێندکارێکی زانستگای ئیسلامیان دەستبەسەر کرد.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی یەکشەممە 29ی ڕێبەندانی 1396ی کۆچی خۆری، خوێندکارێکی پزیشکی زانکۆی ئیلام بەناوی تالیب بەساتیوەند کوری حەمدوڵا و خەڵکی ناوچەی مەلەکشایی لەلایەن هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لەو شارە دەستبەسەر کرا.
بەپێی سەرچاوەکان هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم پەلاماری ماڵی باوکی ئەو خوێندکارەیان داوەو و ناوبراویان بە تۆمەتی ”پەیوەندی لەگەڵ یەکێک لە هێزە سیاسیەکانی کوردستان“ دەستبەسەر کردوەو بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.