لەدوای شەر و پێکدادانی نێوان دەراویش و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی زیاتر لە 300 کەس لە دەراویش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون و سێ کەس لە هێزە سەرک
لەدوای شەر و پێکدادانی نێوان دەراویش و هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئاخوندی زیاتر لە 300 کەس لە دەراویش لەلایەن ئەو هێزانەوە دەستبەسەر کراون و سێ کەس لە هێزە سەرکوتگەرەکانیش لەلایەن دەراویشی نارازیەوە کوژراون.
بەپێی هەواڵ رۆژی دوو شەممە 30ی رێبەندانی 1396 هەتا بەرەبەیانی رۆژی سێ شەممە یەکی رەشەممە هێزە سەرکوتگەرکانی رژیم لە شەقامی گوڵستانی حەوتەمی تاران چەندین جار هێرشیان کردە سەر دەراویشی نارازی و ژمارەیەکی زۆریان لێ بریندار و دەستگیر کردن و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستنەوە.
وتەبێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی ئینتزامی رایگەیاند کە 300 کەسیان لەو نارازیانە دەستگیر کردووە. بەڵام سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن ژمارەی دەستبەسەر کراوان لەو رێژەیە زیاترە.