یەحیا مورادی
دوای ئەوەی کە دەولەتی عەرەبستانی سعودی رایگەیاند که شیخ نمر النمر و چەندین کەسیکی دیکەی سەر بە رەوتی نەمری بە تاوانی کاری تیکدەرانە و ئاژاوەگیری لە سێدارە داوە دەستبەجێ ئورگانەکانی رژیمی دژە مرۆی ئاخوندی ئێران و بەشێک لە هاوپەیمان و وابەستە و دابەستەکانی لە ناوچەکە دەستیان کردە ئیدانە کردن و هیرش کردنەسەر دەولەتی سعودیە و لە ئێراندا سوپای پاسدارانی رژیمی ئاخوندی کە باسکی دەستی راستی خامنەیی و سیستەمی ویلایەتی موتلەقەی فەقێ یە بە رەسمی هەڕەشەی تۆڵە سەندنەوەی ئەو کەسانەی لە دەولەتی عەرەبستانی سعودی کرد و لە شارەکانی تاران و مەشهەد لە لایەن دەست و پەیوەندەکانی سوپا و ئیتلاعات و بەسیجەوە هیرش کرایە سەر باڵوێزخانە و کونسولخانەی وولاتی عەرەبستان و سوتێندرا و دەوڵەتی عەرەبستانیشدا وەکوو بەرچەکردارێک بەم کارە داوای لە باڵوێزی رژیمی ئاخوندی لە ریاز کرد کە دەبێت وولاتی سعودیە بە جێ بهێلیت و باڵوێزخانەکەیان دابخەن.
رژیمی ئاخوندی و برێک لە بەرپرسە بالاکانی، ئەم کارەی سعودیە یان بە پیشێل کردنی مافی مرۆڤ و یاسا و ریساکانی پەیوەندیدار بە مافەکانی مروۆڤ ناو برد و داوایان لە وولاتانی روژئاوا و رێکخراوەکانی داکۆکیکاری مافی مرۆڤ کرد کە ئەم کارەی دەوڵەتی عەرەبستان مەحکووم بکەن و لەو کاتەوە بوون بە پەپولەی ئاشتی و مهاتما گاندی و نێلسون ماندێلا و خەریکی خۆ نواندن و فرمێسکی تیمساح رشتن بو شیخ نمر و کەسەکانی دیکەن.
کاربەدەستانی رژیمی ئاخوندی وەها باس لە مافی مرۆڤ و مرۆڤ دۆستی دەکەن وەک ئەوە وایە کە سیستەمی سیاسی ئێران پێشکەوتووترین سیستەمی دنیایە و نمونە و ئولگوی ئازادی و لیبرالیزم و دیموکراسی بیت لە دنیا و سیستەمی قەزایی ئێران رێکوردی سویس و بلژیک و وولاتە پیشەکەوتووەکانی دنیای شکاندبێت و هەمووی دنیا موعجیبی سیستەمی سیاسی و دەزگا قەزاییەکەی بێت.
بەراستی کە رژیمی ئاخوندی لە عەوامفەریبی و چەواشەکاری و روهەڵماڵدراوی دا پیشەنگ و کەم وینەیە Ø› ئاخو رژیمیک کە زیاتر لە 55 جار لە لایەن شۆڕای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە لە سەر پێشیل کردنی مافەکانی مرۆڤ مەحکووم کرابیت Ø› رژیمیک کە دەستی سوورە بە خوینی هەزاران کەس لە خەڵکەکەی خۆی Ø› رژیمیک کە سەدان کەسی لە کەسایەتیە سیاسیە کانی نەیار و تەنانەت لە دەوروبەرەکەی خوی لە ناوخۆ و دەرەوەی وولات تیرۆر کردبیتØ› رژیمیک کە رۆژانە دەیان کەس لە بەرچاوی خەڵک لە سێدارە دەداتØ› رژیمک کە تەحەمولی هیچ رەخنە و نارەزایەتی و بیریکی جیاوازی نییەØ› رژیمیک کە موڵەتی دروستکردنی مزگەوتێک بۆ ئەهلی سوننە و جەماعەت لە تاران پایتەختی ئێران نادات و بە سەدان زانای ئایینی سوننەی یان تیرۆر کردبێت و وە یان کوشتبیت وە رژیمێک کە هەر رۆژە لە لایەن ئەمنیستی ئەنتەر ناسیوناڵ و ریکخراوی چاودیری مافی مرۆڤ و رێکخراوەکانی ئین جی ئۆ و پەرلەمانی ئەوروپا لە سەر مەسەلەی مافەکانی مرۆڤ مەحکووم بکرێ ئیتر چلۆن لە روویان دێت باسی مافی مرۆڤ بکەن ؟
پێدەچیت لە قامووسی بەرپرسانی رژیمی ئاخوندیدا تەنها شیعەکانی ئەسنا عەشەری کە باوەریان بە ویلایەتی خامنەیی هەبێت مرۆڤ بن و ئەوانی تر حیسابی مرۆڤیان بو نەکرێ و رشتنی خوینیان موباح بیت کە بە راستیش هەر وایە.
بیگومان رژیمی هەمیشە دۆڕاو و دژە مرۆی ئاخوندی ئەم جارەش یارییەکە دەدۆرێنیت و زیاتر لە جاران دەستێوەردانەکانی لە ناوچەکەدا بەرەو لاوازی و ئاوا بوون دەچێت و رۆژ بە رۆژ گۆشە گیر تر دەبێت وەک ئەوە کە هەنووکە لە یەمەن و سوریە و بەحرەین و کوەیت و سعودیە روودەدات و کەوتووەتە لێواری مەرگەوە و ئەوەندەی نەماوە بۆ سەرهەڵدانی بەهاری ئێرانی و رووخاندن و خرانە ناو زبڵدانی مێژوو.