بەپێی راپۆرتەکان، بەندکراوی سیاسی سوهەیل عەرەبی لە دوای 27 رۆژ مانگرتن لە خواردن 25 کیلۆ لە وەزنی کەمی کردووە. لەگەڵ ئەو دۆخە نالەبارەی ئەو بەندکراوە سیاسیە تێی
بەپێی راپۆرتەکان، بەندکراوی سیاسی سوهەیل عەرەبی لە دوای 27 رۆژ مانگرتن لە خواردن 25 کیلۆ لە وەزنی کەمی کردووە. لەگەڵ ئەو دۆخە نالەبارەی ئەو بەندکراوە سیاسیە تێی دایە بە فەرمانی حاجی موراد دادیاری جینایەتکاری ئەو بەندیخانە رێگرە لەبەر دەم ناردنی ئەو بەندکراوە بۆ نەخۆشخانە و وتوویەتی کە ئەگەر سوهەیل بیشمرێ رەوانەی نەخۆشخانە ناکرێ.
بەندکراوی سیاسی سوهەیل عەرەبی لە چواری رێبەندانی ئەو ساڵەوە بە نارەزایەتی لە گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی ئاتێنا دائیمی و گولروخ ئیرایی لە گرتووخانەی ئەوین بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین مانی لە خواردن گرتووەو پێداگری لەسەر درێژەدان بە مانگرتنەکەی دەکات.
شایانی باسە حاجی موراد بەرپرسی گواستنەوەی زیندانیانی سیاسی گولروخ و ئاتێنا بۆ گرتووخانەی قەرچەک و گواستنەوەی سوهەیل عەرەبی بۆ زیندانی تارانی گەورەیە (تهران بزرگ).