لە پێشوازی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە شاری سنە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە زمانی کوردی، بەڕێوەچوو.
لە پێشوازی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، لە شاری سنە ڕێوڕەسمی ڕێزگرتن لە زمانی کوردی، بەڕێوەچوو.
بەپێی هەواڵ رۆژی یەکەشەممە 29ی ڕێبەندانی 1396ی هەتاوی لە لایەن بنکە کوردییەکانی “زانکۆی کوردستان”ی شاری سنە ڕێوڕەسمێک بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، بە ئامادەبوونی بەشێک لە خوێندکاران، مامۆستایان و نووسەرانی کورد بەڕێوەچوو.
سەرەتا خوێندکارانی کورد و غەیرە کورد زانکۆی کوردستانی سنە هەرکام بە زمانی نەتەوەیی خۆیان، “رۆژی جیهانیی زمانی دایک”یان پیرۆزبایی کرد و، پاشان لە چوار پانێلی جیاجیا بۆ چەند کەس لە شارەزایانی باری زمانەوانی بەناوەکانی جوانمێر عەبدوڵاهی، جەماڵ سەلیمی ، زانیار نەقشبەندی، یادگار کەریمی و مەسعوود بیننەندە پرسی گرینگی زمانی دایک و هەروەها جێگە و پێگەی زمانی کوردی ، لە ڕوانگەی جۆراجۆرەوە باسیان لەسەر کرا.
لە بەشێکی دیکەی ئەو ڕێوڕەسمەدا شانۆیەک لەبارەی گرینگی زمانی زگماک پێشکەش کرا.
لە کۆتایی ئەو ڕێوڕەسمەدا بە پێشکەش کردنی لەوحەی ڕێزلێنان بە چەند کەس لە خەمخۆران و چالاکانی باری گەشەپێدان بە زمانی کوردی، ڕێز لە خزمەت و ماندووبوونیان گیرا.
جێگەی باسە ساڵانە بەبۆنەی رۆژی جیهانیی زمانی دایک، کۆمەڵێک چالاکی فەرهەنگی و ئەدەبی لە شار و شارۆچکەکانی کوردستان بەڕێوەدەچێ.