رۆژی چوارشەممە 2ی رەشەممەی 1396 رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ ل جیهان بڵاو کردەوە لە بەشێکی ئەو راپۆرتەدا باسی لە دۆ
رۆژی چوارشەممە 2ی رەشەممەی 1396 رێکخراوی لێبوردنی نێونەتەوەیی راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ ل جیهان بڵاو کردەوە لە بەشێکی ئەو راپۆرتەدا باسی لە دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخوندەکان دەکات.
لە راپۆرتی ساڵانەی لێبوردنی نێونەتەوەیی لە بارەی ئێرانەوە هاتووە: سرکوتی چڕ لە ئێران و سنووردارکردنی بەربڵاو بۆ ئازادیەکانی رادەربڕێن، مەزهەب و بیر و باوەر، رێگری کردنی لە نارەزایەتی ئاشتیانە، زیندانی کردنی خەڵک لە زیندانی تاکەکەسی و بەرێوەبردنی دادگاگەلێک کە بەشێوەی سیستەماتیک و بەبیانووی دژایەتی ئاسایشی نەتەوەیی نادادپەروەرانەن، دەسەپێندرێن.
لەو وەڵاتەدا قەمچی و شکەنجە و سزا بێ رەحمانەکانی دیکە، هەڵاواردنی بەربڵاوی رەگەزی، نەتەوەیی، ئێعدامی بەربڵاوی کەسانی ژێر تەمەنی قانوونی بەشێوەی بەربڵاو بەدیی دەکرێ.
شکەنجەی نارازیان و دیانپێدانانی زۆرەملێ لە کاتی لێکۆڵینەوە لەلایەن هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و سوپای پاسداران هەروا بەردەوامە.
لە ساڵی 2017ی زایینی دا زۆرێک لە بەندکراوان دەستیان دایە مانگرتن بۆ ئەوەی نارەزایەتی خۆیان لە بەندکرانی نادادپەروەرانە نیشان بدەن، لەوانە زیاتر لە 12 بەندکراوی سیاسی گرتووخانەی گەوهەردەشتی کەرەج لە ساڵی رابردوودا مانیان لە خواردن گرتووە بۆ ماوەیەکی دوورو درێژ بۆ ئەوەی نارەزایەتی خۆیان لە گرتن و دۆخی نامرۆڤانەی گرتووخانەکان نیشان بدەن.
لەو وەلاتەدا لەباری ئازادی موسیقادا سنووردار کردنی بەچاو هەیە. گورانی خوێندن بۆ ژنان لە کۆری گشتی دا هەروا قەدەغەیە و هەڵوەشانەوەی کۆمنسێرتیش درێژەی هەیە. هێرش بۆسەر میوانیەکان و گرتنی سەدان لاو و سەپاندنی سزای قەمچی هەروا لە ئارادایە.
راگەیەنەکان لە تێغی سانسۆر لە ئەماندا نین و کۆسپ دروست کردن بۆ کاناڵە تەلەفزیۆنیە ماهوارەییەکان درێژەی هەیە.
لە مانگی دیسامبردا هەزاران ئێرانی لەنارەزایەتی بە هەژاری و گەندەڵی و فشارە سیاسیەکان رژانە شەقامەکان. ئەو نارەزایەتیانە گەورەترین شەپۆلی نارەزایەتی لەو وەڵاتە لە ساڵی 2009ی زایینی بەدواوە بوون. بەهۆی ئەو نارەزایەتیانەش سەدان کەس دەستبەسەر کراون و هێزە ئەمنیەتیەکان بە بەکارهێنانی چەکی گەرم چەندین کەس لە نارەزایانی بێ چەکیان کوشت و بریندار کرد.
لەگەڵ دەست پێکردنی نارەزایەتیەکان تۆرەکۆمەلایەتیەکان و کاناڵە مەجازیەکانی وەک ئینستاگرام و تێلەگرام راگیران و شەپۆلێکی نوێی گرتن و لێکۆڵینەوە دەستی پێ کرد.
دادگایی نادادپەروەرانە، بەندکردن، برینی ئەندامەکانی لەش و ئێعدامی بەندکراوان لە زیندانیە تاکەکەسیەکان کە هەندێ جار منداڵانی ژێر تەمەنی قانوونیشی دەگرێتەوە و قەمچی لێدانیان ئەویش لەبەر کارگەلێک کە لە روانگەی یاسا نێونەتەوەییەکانەوە تاوان نین، وە یان ئەوەی کە برینی ئەندامانی لەش بە بیانوونی دزی هەروا لە ئێران درێژەی هەیە.
سەدان کەس لە دوای دادگایی نادادپەروەرانە چاوەروانی جێبەجێ کردنی حوکمی ئێعدامن.
دادگاییەکان بەشێوەی سیستەماتیک نادادپەروەرانەن. هیچ کاروبارێکی سەربەخۆ بۆ زەمانەتێک بۆ وەڵامدانەوەی دەزگای قەزایی بوونی نیە، بەتایبەت لە بۆ کەسانێک کە لەلایەن دادگای ئینقلابەوە حوکمیان بەسەردا دەسەپێ. رێز لە بنەما قانوونیەکان بۆ بەدواداچوون بۆ پەروەندەکان بەتایبەت زەمانەتی دەستراگەیشتن بە پارێزەر لە کاتی لێکۆڵینەوە، ناگیرێ.
هاووڵاتیانی وەلاتانی دیکە و ئەو ئێرانیانەی شارۆمەندی دوو وەڵاتیان هەیە بە بیانووی "بەرنامەی نفوز" هەروا لەگەڵ گرتن و دادگایی نادادپەروەرانە بەرەوروو دەبنەوە.