کاسبکاران، کۆڵبەران، بازاڕیان و چالاکانی مەدەنیی شاری بانه لەناڕەزایەتیی بە داخستنی بازاڕچە سنوورییەکانی ئەو شارە لە لایەن بەرپرسانی رژیمەوە، بانگەوازێکیان بۆ م
کاسبکاران، کۆڵبەران، بازاڕیان و چالاکانی مەدەنیی شاری بانه لەناڕەزایەتیی بە داخستنی بازاڕچە سنوورییەکانی ئەو شارە لە لایەن بەرپرسانی رژیمەوە، بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتی بڵاو کردەوە.
بەپێی هەواڵ، کاسبکاران، کۆڵبەران، بازاڕیان و چالاکانی مەدەنیی شاری بانه لە ناڕەزایەتیی بە داخستنی بازاڕچە سنوورییەکانی ئەو شارە لە لایەن بەرپرسانی رژیمی ئێران و عێراق بانگەوازێکیان بۆ مانگرتنی گشتی بڵاو کردەوە.
دەقی ئەو بانگەوازە بەم چەشنەیە:
جەماوەری خەڵکی شاری بانە
ستەم لێکراوانی کوردستان!
هەر وەک ئاگادارن کوردستان بە تایبەت و ئێران بە گشتی لەژێر بارێکی سەخت و دژواری ئابووری و بژێوی ژیاندایه.
ناوچە سنوورییە کوردنشینەکان لەبەر نەبوونی هەلی کار، بە کاری دژواری کۆڵبەرییەوە سەرقاڵ بوونه کە ساڵانە زۆر کۆڵبەر بە شێوەی نامرۆڤانە کوژراونØ› ئێستا بە داخستنی سنوورەکان ئەو هەلە دژوارانەی نانی مەرگیش بڕاوە.
بۆیە داوا دەکەین خەڵکی شاری بانە و هە موو شارەکانی کوردستان و ئێران بە یەکدەنگی دوکان و بازاڕ دابخەن و تا گەیشتن بە مافە ئابوورییەکانمان لە ناڕەزایەتی و مانگرتن بمێنینەوە.