روسیە دژی پەسەند کردنی بریاری ئاگربر لە سوریە وەستایەوە و رێگەی نەدا ئەنجومەنی ئاسایش بریاری ئاگربری 30 رۆژە لە سوریە پەسەند بکات.
شەوی پێنج شەممە 3ی رەشەممە رایگەیاند کە لەگەڵ ئەو رەشنووسەی لەلایەن کوەیت و سوئیدەوە پێشکەش کراوە نیە. لەو پێشنووسەدا ئەوە دیاری کرابوو کە ئاگربرێکی 30 رۆژە بکرێ بۆ ئەوەی رێکخراوەکان بە هاواری ئەو ناوچانەوە بچن کە لەلایەن هێزەکانی ئەسەد و هاوپەیمانەکانیەوە تەوقدراون، بچن.
غوتەی رۆژهەلات ئاخرین ناوچەی گەورەی خاکی سوریەیە کە لە ژێر دەسەڵاتی ئەرتەشی ئازادی دایە. ئەو ناوچەیە لە ساڵی 2013وە لەلایەن هێزەکانی ئەسەدەوە تەوق دراوە. 400 هەزار کەسی مەدەنی لەو ناوچەدا گیریان خواردووە.
خەڵکی مەدەنی برسیەتی دەکێشن و بە هۆی ئەوەی نەخۆشخانەکانیان وێران بوون دەستیان بە تەندروستی ناگات.
شایانی باسە لە ئێستادا هێرشی هێزەکانی ئەسەد و هاوپەیمانەکانی بۆ سەر ئەو ناوچەیە چڕ بۆتەوە و رۆژانە خەڵکی سوڤیل دەبێتە قوربانی.