رۆژی هەینی 4ی رەشەممەی 1396، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی لە وتووێژێکی دا لە دامەزراوەی ئەگمونتی بلژیک گووتی: رژیمی ئێران تەنیا مەترسی و گەورەترین مەترسیە ل
رۆژی هەینی 4ی رەشەممەی 1396، وەزیری دەرەوەی عەرەبستانی سعودی لە وتووێژێکی دا لە دامەزراوەی ئەگمونتی بلژیک گووتی: رژیمی ئێران تەنیا مەترسی و گەورەترین مەترسیە لە ناوچەکەو جیهان.
عادل الجوبیر گووتیشی: چالاکی خراپکارانەی رژیمی ئێران لە تەواوی ناوچەکە جێگەی تێرامانە. پشتیوانی لە ترۆریسم دەکات و رێز لە پێوەرەکانی دراوسێیەتی و دەست تێوەرنەدان لە کاروباری یەکتر ناگرێ.
ئێمە چالاکی خراپکارانەی ئەم رژیمە لە بەشە جیازەکانی ناوچەکەدا دەبینین. بۆ نمونە لە لوبنان دا پشتیوانی لە حزب اللەی ترۆریست دەکات. لە سوریەش دا هێزەکانی بۆ هاوکاری رژیمی سوریە ناردووەو لە پاکستان و ئەفغانستانیش هێزی لە ئیختیار دایەو لە عێراقیش دا دەوری یەکجار تێکدەرانەی هەیە، لە کووەیت شانەی عەبدەلی دروست کردووەو لە بەحرەینیش هەوڵی نا سەقامگیری ناوچەکە دەدات. هەروەها دەبینین کە لە عەرەبستانی سعودیش دەستێکی تێکدەرانەی هەیە.