پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

بۆ چی بایکوتی هەڵبژاردن؟

بۆ چی بایکوتی هەڵبژاردن؟
سازمانی خەبات

عەلی بەهرامی

بایکوت ووشەێکە کە لە ئەنجامی سنووردارکردن و دەرفەت نەدان بە چالاکی وە یان رێگە نەدان بە تێکۆشان بۆ گەیشتن بە ئامانجە پەسەندەکان و هەروەها کاردانەوەیە بەرامبەر هەر کردارێک کە مەترسی لێ بکرێ کە کۆمەڵگا بەرەو هەڵدێرو سیستەمی دیکتاتۆریەت ببات. گەلی کورد لە ئێراندا بە مەبەستی وەدیی هاتنی ئامانج و ماف و ئازادیەکانی لە نارەزایەتی شێلگیرانە بۆ رووخانی رژێمی پاشایەتی بەشداری کرد،بەلام خومەینی و دارودەستەکەی سواری شەپۆلی هەستی جەماوەری ئێران بوون و ئەنجامی راپەرینەکانی خەڵکی ئێرانیان دزی و بە دامەزرانی سیستەمی ویلایەتی فەقیە، رێگەیان بە بیرجاوازان نەداو و بە بەرتەسک کردنی فەزای سیاسی لە ئێران، هەلومەرجێکیان خولقاند کە هەر لە سەرەتاوە گەلی کورد و باقی ئازادیخوازانی ئێران ناچار کرد دژ بەو سیاسەتانە هەڵوێست بگر ن. 

 یەکێک لەو هەنگاوانەی رژێمی ئێران کە هەر لە سەرەتاوە هێزە شۆرشگێرەکان بەتایبەت هێزە تێکۆشەرەکانی کوردستان، هەڵوێستی لە بەرامبەریدا هەبووە، مەسەلەی هەڵبژاردنە لە سیستەمی رژێمی ویلایەتی فەقیەدا، لە سەرەتاوە ئاکامی هەڵبژاردنەکان روون و ئاشکرایەو ئەنجامەکەی دیاری کراوە و ئەنجامدانی پرۆسەی بەناو هەڵبژاردن، بە قەولی بەرێوەبەرانی رژێم موهەندیسی شودەیە. یانی دەبێ ئەنجامەکان بە پێی ویستی دەسەڵاتداران بێ. هەر بۆیە هەڵویس٠Žتی زۆربەی ئەحزابی کوردستانی و هێزە شورشگێڕەکان لە ئێراندا بایکوت و تەحریمی هەر جۆرە هەڵبژاردنێک بووە لە سیستەمی ویلایەتی فەقیەدا. بەلام چەند ساڵێکە بۆچوونێک هەیە، هانی خەڵک دەدا بۆ بەشداری کردن لەو هەڵبژاردنانە و خۆ بە دوور گرتن لە بژاردەی بایکوت. لە هەمانکاتدا ئەو پرسیارە دەورووژێنن کە ئێمە چەندین ساڵە بژاردەی بایکوتمان گرتۆتەبەر چیمان پێ کراوە؟ با خەڵک بەشدار بێ و دەوری خۆی لە کۆمەڵگادا بگێڕن!. وەڵامی ئەو بۆچونە، کە داوا لە خەڵک دەکەن بەشداری شانۆی هەڵبژاردن بکەن، پێویستە بۆ خەڵکی روون بکەینەوە کە ئەو جۆرە قسانە لە کوێ و لە چیوە سەرهەڵدەدەن، ئەو بەرێزانە بەو جۆرە سیاسەتەیان وادیارە زۆر ئاگاداری رووداوەکانی ناوخۆی کوردستان و هەڵسووکەوتی رژێمی دەسەڵاتدار لەگەڵ خەڵک و مەسەلەی سیاسی و ماف و ئازادیەکان نین. یان ئەوەی کە بەبێ گوێدانە ئەو بابەتە گرینگانە دەیانەوێ سیاسەتی بەشداری لە هەڵبژاردن و تا ڕادەیەکیش دژایەتی بژاردەی بایکوتی هەڵبژاردن،بە قەولی خۆیان هەوڵ بدەن لە چوارچێوەی ئەو رژێمەدا چارەسەری مەسەلە سیاسیەکان بکەن!!! ئەم هەنگاو بۆچونانە لە کاتێکدایە کە مێژووی رژێمی ئاخوندی پڕە لە جینایەت و رووداوی گەلێک ناخۆش و تاقی کردنەوەی بژاردەی سازان لە گەڵ دەسەلاتی دیکتاتۆری ئاخوندی، نەک هەر سەرکەوتوو نەبوو بەڵکوو قوربانی گەورەشی لێ‌ کەوتەوە. راستیەیەکی حاشاهەڵنەگرە کە لە چوارچێوەی رژێمی ئێستادا ناکرێ هیچ هەنگاوێک لە راستای ئەرێنی هەڵگیرێ‌ و ئەو بۆچونە لە بەر چاونەگرتنی درندەیی و سەرەرۆی وهەست نەکردن بە ئازارە قوڵەکانی خەڵکی وەزاڵەهاتوی کوردستانە. لە رابردوودا (فراکسیۆنی بە ناو نوێنەرانی کورد) لە مەجلیسی رژێمدا توانیان چیی بکەن و چ کارێک بۆباش بوونی هەلومەرجی سیاسی کوردستان بکەن؟ ئایا تا ئێستا توانیویانە ببنە فشار لە سەر مەجلیس و قانوونێک لە قازانجی خەڵکی کوردستاندا بچەسپێنن؟ ئایا توانیویانە ببنە فشار لە سەر دەزگای بەرێوبەری و بۆ چارەسەری نەک پرسە گەورەکان بەڵکوو حەتا پرسی بێکاری لە کوردستان؟ یان توانیویانە لە سەر کوشتنی کۆڵبەران وەزیرێکی دەزگای بەرێوەبەری بانگ بکەن و لێکۆڵینەوەی لێ بکەن؟ یان توانیوە ئیعدامی لاوێکی کورد ڕاگرن و .... هتد؟. ئەوە بەدەر لەوەی کە دەزانین ئەوانەی خۆیان دەپاڵێون دەبێ خاوەنی چ رابردوویەک بن بۆ ئەوەی لە فیلتەری شۆرای نیگابانەوە دەرچن. بێ شک رژێمی ئێران تا ئێستا بەردەوامە لە سەر سیاسەتی پاکتاوی نەتەوەیی و فەرهەنگی گەلی کورد لە ئێران. رۆژ لە دوای رۆژ وەزعی ئەمنیەتی لە کوردستان خراپتر دەبێ. خێرە تا رژێم توندتر دەبێ لە سەر هەڵوێستەکانی دژ بە کورد بەڵام ئەوانە هەڵوێستی نەرم دەگرن.؟ بەڵام ئەوەی کە ئێمە بایکوتی بکەین چیی روودەدا، دەبێ زۆر روو راستانە خوێندنەوەی بۆ بکەین، ئەویش ئەوەیە کە بە بایکوت کردنی پرۆسەکانی هەڵبژاردن پاشەکشەی لەو سیاسەتە هەڵە و دژە گەلیانەی دەر حەق بە کورد نەکردوە، بەڵام بەو پێ یەی رژێم کەڵکی سیاسی لە پرسی هەڵبژاردن و بەشداری خەڵک بە نیشانەی مەشروعیەتی نیزامەکەی لێک دەداتەوە، وەک هێزە شۆرشگێڕ و ئازادیخوازەکان باشترین بژاردە لە ئێستا هەر هەمان بایکوتی هەڵبژاردن و داواکردن لە خەڵکە بۆ ئەوەی بە دەم داوای سەرانی رژێم بۆ بەشداری لە دەنگدان نەچن. چوونکە بەشێکی بەرچاو لە خەڵکی کوردستان بەدەم داوای ئەحزابەوە دەچن و بایکوتی هەڵبژاردنەکان دەکەن. ئەحزابی کوردستان دەبێ بژاردەی بایکوت وەک هەڵوێستێکی سیاسی و شۆرشگێڕانە دژ بە سیاسەتەکانی رژێم هەڵبژێن. نەک بەشداری خەڵک هۆیەک بێ بۆ پاشگەز بوونەوەمان لە هەڵوێستی دژ بە رژێم و شۆرشگێڕانە. لە راستیدا کۆی ئەم باسە دوو رێگەمان بۆ دێڵێتەوە کە یان دەبێ لە رابردووی خۆمان پاشگەز بینەوە هەوڵ بدەین بۆ نزیک بوونەوەی رژێم و لەو هەڵوێستە شۆرشگێر و بەرهەڵستکارانەی رابردوومان دابەزین. یان ئەوەی لەو فەزای هەڵبژاردنانەی کە دروست دەبن هانی خەڵک بدەین کە بە بەشداری نەکردن لە پرۆسە سیاسیەکانی کە رژێم بەرێوەی دەبات بەشداری نەکەن و بەو شێوەیە دەنگی ناڕەزایەتی خۆیان بە دەسەڵاتداران بگەیەنن.

 


8 ساڵ و 9 مانگ و 24 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

بۆ چی بایکوتی هەڵبژاردن؟

بۆ چی بایکوتی هەڵبژاردن؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران