یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

یەکیەتی ئورووپا: رژیمی ئێران و رووسیە مەجالی درەندەیی بە رژیمی بەشار ئەسەد دەدەن

یەکیەتی ئورووپا: رژیمی ئێران و رووسیە مەجالی درەندەیی بە رژیمی بەشار ئەسەد دەدەن

یەکیەتی ئورووپا بە ئامانجی ئاگربڕی خێرا لە سوریا بۆ دەستراگەیشتنی مرۆڤدۆستانە بانگەوازی دا. دۆناڵد تاسک سەرۆکی شۆڕای ئورووپا رۆژی هەینی 4ی رەشەممە گووتی: رووسی

 یەکیەتی ئورووپا بە ئامانجی ئاگربڕی خێرا لە سوریا بۆ دەستراگەیشتنی مرۆڤدۆستانە بانگەوازی دا. دۆناڵد تاسک سەرۆکی شۆڕای ئورووپا رۆژی هەینی 4ی رەشەممە گووتی: رووسیا و رژیمی ئێران لەسەرانسەری سوریا ئیزنیان بە کردەوەی وەحشیگەرایانەی رژیمی ئەسەد داوە. ناوبراو دوای دانیشتنێکی نافەرمی لەگەڵ رێبەرانی یەکیەتی ئورووپا لە برۆکسێل گووتی: رژیمی ئەسەد بەشێوەیەکی درندانە هێرش دەباتە سەر خەڵکی بێ تاوان و رژیمی ئێران و رووسیا وەک پشتیوانی ئەو رژیمە ئەو ئیزنەیان داوە بە ئەسەد هەتا ئەو رووداوانە رووبدەن. 

 

 دۆناڵد تاسک زیادی کرد: ئێمە بە جیددی داوایان لێ دەکەین پێش بەو جینایەتانە بگرن. یەکیەتی ئورووپا خوازیاری ئاگربڕی خێرا بۆ دەستڕاگەیشتنی مرۆڤدۆستانە و پارێزگاری لە هاوڵاتیانی مەدەنیە. بە پێی راپۆرتی چاودێری مافی مرۆڤ لەماوەی 6 رۆژی رابردوو زیاتر لە 400 هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و زیاتر لە 2100 کەسیش بریندار بوون.


6 ساڵ و 8 مانگ و 30 ڕۆژ و 20 کاتژمێر و 8 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

یەکیەتی ئورووپا: رژیمی ئێران و رووسیە مەجالی درەندەیی بە رژیمی بەشار ئەسەد دەدەن

یەکیەتی ئورووپا: رژیمی ئێران و رووسیە مەجالی درەندەیی بە رژیمی بەشار ئەسەد دەدەن

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران