لەدوای بانگەوازی، کاسبکاران، کۆڵبەران، بازاریان و چالاکانی مەدەنی شاری بانە، ئەورۆ شەممە 5ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو.
لەدوای بانگەوازی، کاسبکاران، کۆڵبەران، بازاریان و چالاکانی مەدەنی شاری بانە، ئەورۆ شەممە 5ی رەشەممەی 1396ی هەتاوی مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەچوو.
بەپێی ئەو هەواڵانەی بەدەستمان گەیشتووە، لەدوای بانگەوازی چەند رۆژی رابردووی کاسبکاران، کۆڵبەران، بازاریان و چالاکانی مەدەنی شاری بانە کە وەک نارەزایەتیەک بە داخرانی سنوورەکانی ئەو شارە لەگەڵ هەرێمی کوردستان رۆژی شەممە بە مانگرتنی گشتی راگەیەمدرابوو و داوا کرابوو لەبەرامبەر داخرانی سنوورەکانی شاری بانە لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەی بژیوی ژیانی هەزاران کەس لەو شارە و شارە سنووریەکانی دیکەیە، ئەورۆ مانگرتنی گشتی بەرێوەچوو لەو شارە دووکان و بازار بە تەواوی داخراون.
لەلایەکی دیکەوە هەواڵەکان باس لەوەدەکەن کە خەڵکی شاری پیرانشاریش بەدەم ئەو بانگەوازەوە چوون و لەو شارەش مانگرتنی گشتی بەرێوەچووە و دوکان و بازارەکان داخراون. چاوەرێ دەکرێ لە شارەکانی دیکەی کوردستانیش ئەو مانگرتنە بەرێوەبچێ.
شایانی باسە رژیمی ئێران لە ماوەی رابردوودا بەتەواوی سنوورەکانی داخستووەو رێگە نادا کاسبکاران و کۆڵبەران ئاڵووگۆڕی کاڵا بکەن و بەتەواوی بازاری شارە سنووریەکان تووشی زیان بوون.