بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک چالاکیەکی گرینگ بۆ رێزگرتن لە زمانی دایک و رێزلێنان لە مامۆستایان و دانی بەڵگەنامەی فێربوونی زمانی کوردی بە دەیان قوتابی بە بەشداری ژما
بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک چالاکیەکی گرینگ بۆ رێزگرتن لە زمانی دایک و رێزلێنان لە مامۆستایان و دانی بەڵگەنامەی فێربوونی زمانی کوردی بە دەیان قوتابی بە بەشداری ژمارەیەک نووسەر و ئەدیب بەرێوەچوو.
بەپێی هەواڵ رۆژی پێنج شەممە 3ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە نووسەران و ئەدیبانی ناوچەکە چالاکیەکی گرینگ بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک بەرێوەچوو.
لەو چالاکیەدا بەڵگەی فێربوونی زمانی کوردی بە دەیان قوتابی درا و رێز و پێزانین لە مامۆستایان زمانی کوردی لەو شارە درا.
شایانی گوتنە ساڵانە بەبۆنەی رۆژی زمانی دایک چەندین چالاکی لە شار و ناوچەکانی کوردستان بەرێوەدەچێ.