رایلکە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویان کردۆتەوە کە رۆژی یەکشەممە 6ی رەشەممە، شارەکانی مەریوان و سەردەشت چوونە پاڵ مانگرتنی گشتی بازاری و دووکاندارەکانی شارەکانی بانەو پ
رایلکە کۆمەڵایەتیەکان بڵاویان کردۆتەوە کە رۆژی یەکشەممە 6ی رەشەممە، شارەکانی مەریوان و سەردەشت چوونە پاڵ مانگرتنی گشتی بازاری و دووکاندارەکانی شارەکانی بانەو پیرانشار.
مانگرتووان رایانگەیاندووە کە ئەم مانگرتنەیان کە لە دژکردەوە لە بەرانبەر داخستنی مەرزەکانی هەرێمی کوردستانی عێراق لە لایەن رژیمی ئێرانەوە وەرێ خستووەو بەردەوامی دەبێ تا گەیشتن بە داواکانیان.
جێگەی بیرهێنانەوەیە کە ئەم مانگرتنە گشتیە لە دوای بانگەوازەکەی رۆژی شەممەی شاری بانەوە دەستی پێکرد.
لەگەڵ ئەوەی کە رژیم رایگەیاندبوو کە رۆژی دووشەممە مەرزەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و ئێران دەکاتەوە بۆ ئەوەی بتوانێ بەم فریوکاریە رێگە لە مانگرتنی گشتی بگرێ، بەڵام خەڵکی بانە لە سەرلەبەیانی رۆژی شەممەوە دووکان و بازارەکانی خۆیان داخستوو دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.
هەروەها خەڵکی پیرانشاریش لە پارێزگای ئازەربایجانی رۆژئاوا، لە وەڵامی بانگەوازی پێشوو وە هاوکات لەگەڵ بازاریانی بانەدا، لە نارەزایەتی بە داخستنی مەرزەکانی هەرێم کە مەعیشەتی ئەو خەڵکەی توشی قەیران کردووە، دەستیان دایە مانگرتنی گشتی.