رۆژی شەممە 5ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی نۆروێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون
رۆژی شەممە 5ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی لەسەر بانگهێشتی کۆمیتەی نۆروێژی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان، هەیئەتێکی کۆمیتەی نۆروێژی سازمانی خەبات کە پێکهاتبوون لە بەرێزان مەحمودی یوسفی و عەلی بەهرامی بەشداریان لە سیمینارێکدا کرد کە لەلایەن کۆمیتەی کۆمەڵەی زەحمەتکێشان بۆ بەرێز عومەر ئیلخانی زادە سکرتێری کۆمەڵەوە رێکخرابوو. لە سمینارەکەدا بەرێزیان تیشکی خستەسەر دەستکەوت و خاڵە بەهێز و لاوازەکانی بزوتنەوەی نەتەوەیی کورد لە هەر چوار بەشەکەی کوردستان و بەتایبەت لە کوردستانی ئێران و پرسی هەنگاوە سەرەتاییەکانی ئەحزابی ئەو بەشەی کوردستان و بزوتنەوە جەماوەریەکانی ئەم دواییەی تاوتوێ کرد. هەروەها خاتوو گەلاوێژ عەبدیکانی لە بەشێکی دیکەی سمینارەکەدا بابەتێکی لەسەر ستەم و نابەرابەریەکان لە ژێر چەتری دەسەڵاتی دواکەوتووی ئێستای ئێران و کەلتووری پیاوسالار لە کوردستان پێشکەش کرد.
لە بەشی نەزەر و بۆچوونەکاندا عەلی بەهرامی وەک سازمانی خەبات وێرای پیرۆزبایی بەبۆنەی رۆژی کۆمەڵە و بەخێر هێنانی کاک عومەر بۆ نۆروێژ، رای خۆی لەسەر بابەتەکان لە چەند دەقیقەیکدا پێشکەش کرد.