وەرگێر: هەژیر ئەردەڵان
ویلایەت گرینگترین کۆڵەکەی رژیم ویاسای بنەرەتی وەڵاتی ئێمەیە.سوکایەتی بەو و روکنە،بێرێزی بە یاسای بنەڕەتیە.سوکایەتی بە یاسایە وبێرێزی بەبایەخەکانی شۆرشی ئیسلامیە!!(حسن رۆحانی-23ی پووشپەری 1376)ئەم قسانە بەشێک لە قسەکانی سەرۆک کۆماری نیزامێکە کە پێدەچێت لە ماوەکانی داهاتودا لە لایەن وەلی فەقێ بۆ دوو چاوپێکەوتن بچێتە ئوروپا.رۆحانی لە کاتێکدا ئەم سەردانە دەست پێدەکات کە لەلایەن کۆمەڵگای نێونەتەوەیی ودامەزراوەکانی مافی مرۆڤ کەوتۆتە بەر رەخنەلەسەر ئەوەی کە تەنیا لە کاتی هاتنە سەرکاری دەوڵەتی تەگبیروئومێد زیاتر لە 2000کەس بە پەتی سێدارەوە کراون.لە سەرکوتی خەڵک وڕقی وەلی فەقێ لە ئازادی، خەڵکی ئێران لە راپەرینی ساڵی 1388 ریبەرەکەیان بە شێعاری مردن ونەمان خستە ژێر پرسیار،نەتەنیا لە ژمارەی ئێعدامەکانی خۆسەرانە وپلەی یەکەمی ئێعدام لە جیهان،بەڵکو بە چاکی دەتوانرێت لە پێشێل کردنی ماف وسەرکوتی بەربڵاوی شەپۆلی نارەزایەتی خەڵک سەدان نمونە بهێنینەوە.راستیەکەی ئەوەیە کەهەر دوو باڵی حکومەتی،لەگەڵ تەواوی ناکۆکیە دەرونیەکان کە لەسەر بەشی زیاترە لە دەسەڵات،لە خاڵ وڕوانگەێکی ئیستراتیژیکی هاوبەشدان ئەویش سەرکوت وتیرۆری شۆرش وئازادیخوازانی ئێرانە.قسە لە سەر جینایەت لە دژی مرۆڤ لە دەسەلاتی رژیمە کە لە کوشتن وزیندانی کردن وشکەنجە ترسی نیە وبۆ مانەوەی لە دەسەڵات تەنانەت بەزەیی بە خۆیەکانیشیدا نایەتەوە.بە چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی پڕ لەتاوانی ئاخوندان وبە تایبەت رۆحانی کە لە رۆژی یەکەمەوە نەخشی سەرەکی لە پێشێل کردنی مافی مرۆڤ وهەروەها ترۆریسم وبناژۆ خوازانەی لە دیکتاتۆری وەلایەتی فەقێ بەرێوە بردوە،لە راستیدا یەکەم پرسیارە کەبەبیری هەرچاودێرێکی دەرەکی ونێوخۆیدا دێت ،دۆزینەوەی هۆکارو چرایێکە بۆ بانگهێشتی سەرۆک کۆماری شەڕو سێدارە.کردەوەیێک کە لەگەڵ جەوهەری مافی مرۆڤ یەک ناگرێتەوە وبە پێچەوانەیە.لە پێوەند بەنەخشی کلیلی رۆحانی لە دەورانی شەری ماڵوێرانگەری8ساڵەی نێوان ئێران وعێراق کەبووە هۆی کوژران وبرینداربوونی نێزیک بە میلیونێک مرۆڤ و تێچوی زیاتر لە 100میلیارد دۆلار،رۆحانی لێپرسراویەتی جۆراوجۆری لە ئەستۆ بووە کە دەتوانین ئاماژە بە لیپرسراویەتەکانی بکەین.ناوبراو لە ساڵی 1361تا 1367 ئەندام بووە لە شۆرای بەرزی خۆراگری وهاووکات جێگری فەرماندەی شەڕبووە وچەندین لیپرسراویەتی دیکەی لە ئەستۆ بووە.رۆحانی یەکێک لەو 3نەفەرە بوو کە بە نوێنەرایەتی رەفسەنجانی لە ووتوێژی نهێنی لە گەڵ مەک فارلین بەشداری دەکرد.رۆحانی لە نێوان ساڵەکانی 1367و 1368جێگری فەرماندەیی گشتی هێزە چەکدارەکانی پێسپێردرابوو.لە دووی کۆتایی شەڕ،رۆحانی هاوڕێ لەگەڵ هێندێک لە فەرماندەکانی سوپا وئەرتەش، نیشانەی سەرکەوتنی شەڕیان لە خورەمشارلە لایەن خامەنەیەوە پێبەخشرا.بەم پێیە کە زۆربەی پشتیوانانی مافی مرۆڤ ومرۆڤ دۆست و قۆربانیانی دەستی تیرۆر وبنەماڵەی زیندانیانی سیاسی وئەوانەی کە بە دەست رژیمەوە تاڵی رۆژگاریان چیشتوەلەگەڵ ئەوە نین کە جارێکی دیکە رۆحانی بگەرێتەوە بۆ کۆمەڵگای جیهانی وفەرشی سوری بۆ ڕاخەن،بەڵکوو لەگەڵ ئەوەن کە جێگەی راستەقینەی ناوبراو بەردەم دادگایێکی نێونەتەویە کەلیپرسینەوەی لێبکات بەتایبەت ڕشتنی خوێنی هەزاران زیندانی سیاسی لە سەر ساخ بکەنەوەو لە تۆڵەی خوێنی بە ناحەق ڕژاویان سزای توندی بدەن.بە چاوخشاندنێک بەسەر کارنامەی رۆحانی بە باشی ئەوە دەردەکەوێت کە ناوبراو چ رۆلێکی هەبووە لە سیاسەتی سەرکوت وماڵوێرانی خەڵکی ئێران.بۆ وێنە دەتوانین ئاماژە بە نەخشی ناوبراو لە سەرکوتی خوێناوی خوێندکاران بکەین. ناوبراو لە وتویژی خۆی لە 23ی پوشپەری 1378 گوتی ئەو خۆپیشان دەرانەی کە زیانیان گەیاندۆتە شتی گشتی ئەبێت وەک دژمنی نیزام موحاکمە بکرێن.درێژەی ئەم بارودۆخە بۆ نیزامی ئێمە جێگەی قبوڵ نیە.کەسانی شەڕانی وسەروە تاقمی موخالف وگۆشەگیرکراوی کۆمەڵگا لەومەجالە کەڵ وەردەگرن.ئەو تاقمانە بە مانگ چاوەڕی مەجالی وادەکەن وپێیان وابوو ئەم خۆنیشاندانە مەجالێکی باشە بۆ ئەوان تا بتوانن بە ئامانجەکانیان بگەن.رۆداوی ناخۆش کە ڕوی دا ئەوە بوو کەئەوان سوکایەتیان کرد وهەلە کەیان قۆستەوە.
لە لایێکی دیکەوە لە کێبەرکێی هەڵبژاردن ،پاسدار رەحیمی سەفەوی دەستەراستی وەلی فەقێ لە کاروباری سەرکوت بە ددان پێدانی رۆڵی راستەوخۆی رۆحانی لە سەرکوتی ڕابوونی خوێندکاران گوتی: من لەو بابەتەدا هەڵس وکەوتی توندم لەگەڵ وەزیری ناوخۆ کرد.لە دەبیرخانەی شۆرای بەرزی ئاسایشی نەتەوەیی کە بەرێوەبەرەکەی رۆحانی بوو کێشەیێک کەوتە نێوانمان ورۆحانی بە قازانجی سوپا دەنگی دا وگوتی دەبێت سوپا بێت بۆ تەواوکردنی ئاژاوە لە تاران.دوایی ئەم بابەتە کرایە راپۆرت ورۆحانی مۆڵەتی دابە هاتنە ناوەوەی بەسیج وسوپا ولە چەند سەعاتدا ئاژاوە تەواو بوو.لە ساڵی 1388 ناوبراو جیاوازلە ئەندام بوونی لە مەجلیسی خیبرەگان وەکوو نوێنەری تاران،سەرۆکایەتی ناوەندی لێکۆلینەوەی حکومەتیشی لە ئەستۆ بوو وبەم پێیە لە بریاردانی ئیستراتیژی بۆ سەرکوتی موخالفان وهیرش بۆ سەر شوێنە خەوی خوێندکاران لە وەڵات نەخش و کونترۆلی تەواوی بووە. لە هەر روانگەیێکەوە لە نەخشی ناوبراو بروانین شوێنە دەستی لە سەرکوت وبڵاوکردنەوەی ترسدا هەبووە.لە کۆتایدا دەبێت بڵێن کەرژیمی ئاخوندی بە ناردنی رۆحانی بۆ ئوروپا ئەویش لە سەرودەمی قەیرانی سوتاندنی باڵوێزخانەکان وبڕانی پێوەندی زیاتر لە 10 وەڵاتی ئیسلامی وعەرەبی،ئیستا لە لاوازترین پێگەی ناوچەیدا دەخولێتەوە.راستیەکەی ئەوەیە کە رۆحانی بەشێکی جیانەکراوە لە سیستمی ئاخوندیە کە لەسەر بنەمای پێشێل کردنی مافی مرۆڤ،ناردنەدەرەوەی بناژۆ خوازی وترۆریسم دامەزراوە.بەم پێیە کە هاوڕێەتی وچۆک دادان لە بەرانبەر دیکتاتۆری خوێنریژ کە نەتەنیا 78میلیون ئێرانی،بەڵکوو ناوچەی رۆژهەڵاتی ناوەراستی بە بارمتە گرتوە.بێشک لە قازانج وباشتر کردنی بۆحرانی مرۆیی لە ئێران وناوچەدا نیە،بەڵکوو ئیمتیازدانێکە بە خامەنەیی بۆ درێژەدان بە سیاسەتی ماڵ وێرانگەرانەی.