به گوێره‌ی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده)، له وڵاتی چیک ده‌ستگیرکرا.
به گوێره‌ی هه‌واڵێکی میدیاکانی تورکیا، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی پێشووی پارتی یه‌کێتی دیموکرات (په‌یه‌ده)، له وڵاتی چیک ده‌ستگیرکرا.
میدیاکانی ئەو وەڵاتە دوایین وێنه‌ی ساڵح موسلیمیان بڵاوکرده‌وه، که له هۆتێل ماریۆتی پراگی پایته‌ختی چیک گرتوویه‌تی و بۆ مه‌به‌ستی به‌شداریکردنی کۆنفرانسێک له هۆتێله‌که ماوه‌ته‌وه.
میدیاکانی نزیک له یه‌په‌گه‌ش، هه‌واڵه‌که‌یان پشتڕاستکردووه‌ته‌وه و رایده‌گه‌یه‌نن، ده‌ستگیرکردنی ساڵح موسلیم له‌سه‌ر داوای تورکیا بووه.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌که‌ن، هاوسه‌رۆکی پێشووی په‌یه‌ده، بۆ به‌شداریکردن له کۆنفرانسێک له پراگی پایته‌ختی چیک چووه‌ته ئه‌و وڵاته و هه‌واڵگری تورکیا سیخوڕی به‌سه‌ردا کردووه.
رەجەب تەیب ئوردوغان سەرۆک کۆماری تورکیە کە لە کۆنگرەی ئاسایی حیزبەکەی لە پارێزگای ئورفا قسەی دەکرد رایگەیاند کە هیوادارە وەلاتی چیک ساڵح موسلیم رادەستی ئەوان بکاتەوە. ناوبراو وتی: لە دوای رادەستکردنەوەی دەبیندرێت چۆن دادپەروەری جێەبەجێ دەکرێ.
وەزارەتی دادی تورکیەش رایگەیاند: هەوڵەکانمان دەست پێ کردووە بۆ رادەستکردنەوەی ساڵح موسلیم بە تورکیە.
ئەوە لە کاتێکدایە کە لە دوای دەستگیر کردنی هاوسەرۆکی پێشووی پەیەدە لە چیک شەپۆلێک نارەزایەتی کوردانی نیشتەجێی ئوروپای بەدوای خۆیدا هێنا.