لەدوای بانگەوازی کاسبکاران و کۆڵبەران و بازاریان و چالاکانی مەدەنی شاری بانە بۆ مانگرتنی گشتی لەو شارەو شارەکانی دیکە، ماوەی سێ رۆژە مانگرتنی گشتی لە شاری بانە
لەدوای بانگەوازی کاسبکاران و کۆڵبەران و بازاریان و چالاکانی مەدەنی شاری بانە بۆ مانگرتنی گشتی لەو شارەو شارەکانی دیکە، ماوەی سێ رۆژە مانگرتنی گشتی لە شاری بانە بەرێوەدەچێ.
بەپێی هەواڵ ئەورۆ دووشەممە 17ی رەشەمەی 1396 بۆ سێهەم رۆژ مانگرتنی گشتی شاری بانە لە نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامە.
سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن کە لە شارەکانی پیرانشار و سەردەشتیش بۆ پیشتیوانی لە مانگرتنی گشتی بانە دوکان و بازارەکانیان داخستووە.
سنوورەکانی ئێران و هەرێمی کوردستان بووەتە سەرچاوەی ژیانی خەڵکی هەژاری ناوچەکە و رژیمی ئاخوندی لە درێژەی برسی و قر کردنی خەڵکی ناوچەکە سنوورەکانی داخستووەو رێگە بە ئاڵووگۆری کەل و پەل نادا.