رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە وتارێکدا بە ئیشارە بە هەرەشەی دۆناڵد تراپ بۆ هەڵوەشانەوەی بەرجام، نووسی: وەڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا نایانەوێ بەرجام بنووسنەوە بە
رۆژنامەی نیۆیۆرک تایمز لە وتارێکدا بە ئیشارە بە هەرەشەی دۆناڵد تراپ بۆ هەڵوەشانەوەی بەرجام، نووسی: وەڵاتانی ئەندامی یەکیەتی ئوروپا نایانەوێ بەرجام بنووسنەوە بەڵام دەیانەوێ رێکەوتنێکی نوێ بنووسن کە بەو پێیە بەرنامەی مووشەکی رژیمی ئێران راگیرێ و توانای ئەو رژیمە بۆ بەرهەمهێنانی سووتەمەنی ناوکەیی بۆ هەمیشە سنووردار بکرێ.
ئەو رۆژنامە لە درێژەدا دەنووسێ: ئوروپاییەکان لەسەر سێ خاڵی سەرەکی رێکەوتوون کە بریتین لە: پێداگری لەسەر وتووێژی دووبارە لەسەر سنوردارکردنی تاقی کردنەوەی مووشەکی لە ئێران، دڵنیایی لەوەی پشکێنەران بەبێ هیچ رێگریەک دەستیان بە دامەزراوە سەربازیەکانی رژیمی ئێران و درێژ کردنەوەی رێکەوتی ئەو سنووردارکردنانەی دیاری دەکرێن لە رێکەوتنی ناوکەیی لە دوای 2030 کە رێگرە لە بەرهەمهێنانی ناوکەیی لەلایەن ئێرانەوە.