نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێوەند بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران بەهۆی ناردنی موشەک بۆ تاقمە
نیکی هێلی نوێنەری ئامریکا لە رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پێوەند بە کۆبونەوەی ئەنجومەنی ئاسایش لەبارەی لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران بەهۆی ناردنی موشەک بۆ تاقمە چەکدارەکانی حوسی لە راگەێندراوێکدا بڵاوی کردەوە: ئەمرۆ، وێرای بوونی کۆمەڵێک بەڵگەی زۆرباشی ئامادە کراو لەلایەن کومیتەی کارناسانی سەربەخۆ لە رێکخراوی نەتەوەکان، لەبارەی یەمەنەوە لە پێوەند بە پێشێلکاریەکانی رژیمی ئێران لە چوارچێوەی ئابلۆقەی چەک و چۆڵ لە یەمەن، ئەنجومەنی ئاسایشی ریکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە پەسەند کردنی بریارنامەیەک کە دەیتوانی هەنگاوەکانی رژیمی ئێران مەحکوم بکات، خۆیان بوارد.
لە راپۆرتی کۆتای ئەو کومیتەیەدا، گوێنەدانی رژیمی ئێران و پێشنەگرتن لە راگواستنی چەک و چۆڵ و مەوادی پێوەنددار بە موشەکی بالستیک، کەل و پەلی سەربازی و تێکنۆلۆژی پێهباد بۆ چەکدارە حوسیەکان لە یەمەن ئاشکرا دەکات.
نیکی هێلی گووتی: روسیە بە بەردەوامی هەنگاوەکانی ئەنجومەنی ئاسایش دژی رژیمی وەحشیانەی بەشار ئەسەد لە سوریە راگرتوە.
ئەمرۆش هەر روسیە پشتیوانی لە رژیمێکی دیکەی پشتیوانی ترۆریزم لە ئێراندا کرد.
وێرای بوونی کێوێک لە بەڵگەی حاشاهەڵنەگرو سەربەخۆ، کە پێشێلکردنی ئابلۆقەی چەک و چۆڵ لە یەمەن لەلایەن رژیمی ئێرانەوە نیشان دەدات کە بۆتە هۆکاری بە ئامانج کردنی هاوڵاتیانی سڤیل، روسیە بووە هۆکاری لێنەپێچینەوە لە رژیمی ئێران و تەواوی ناوچەکەی رووبەرووی مەترسی کردەوە.
یانزە وڵاتی ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایش هاورا بوون لە پێوەند بە لێپێچینەوە لە رژیمی ئێران، ئێمە سوپاسگوزاری بەڵێنەکانی ئەوانین لە پێوەند بە لێپێچینەوە لە هەرەشەکانی ئەم رژیمە لەپێوەند بە ئاسایشی ناوچە.
ئەگەر بریارە روسیە لە ویتۆی خۆی بۆ پێشگرتن لە هەنگاوەکان دژی مەترسیەکانی رژیمی ئێران و هەنگاوی تێکدەرانەی ئەو رژیمە، بەم جۆرە پێویستە کە ویلایەتە یەکگرتوەکان و هاوبەشەکانمان هێندێک هەنگاو هەڵێنن کە روسیە نەتوانێ ببێتە بەربەست لە بەردەمی دا.