وەک نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە و پیرانشار بەردەوامە.
وەک نارەزایەتی بە داخستنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان، مانگرتنی گشتی لە شارەکانی بانە و پیرانشار بەردەوامە.
بەپێی هەواڵ، مانگرتنی گشتی لە شارەکانی پیرانشار بۆ چوار رۆژە درێژەی هەیە کە ئەم مانگرتنە گشتیە لەسەر داوای چالاکانی مەدەنی، کاسبکاران، کۆڵبەران و بازاریانی شاری بانە دەستی پێ کرد وەک نارەزایەتی بە داخشتنی سنوورەکان لەگەڵ هەرێمی کوردستان کە سەرچاوەی بژێوی ژیانی هەزاران خانەوادەی هەژاری شارەکانی کوردستانە.
بەپێی هەواڵ لە شاری پیرانشاریش مانگرتنی گشتی وەک خۆی بەردەوامەو بازاری ئەو شارە بە تەواوی داخراوە.
لە کاتێکدا مانگرتنی گشتی لە بانە و پیرانشار بەردەوامە کە هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم لەو شارانە کەوتوونە بانگهێشتی خاوەن پاساژەکان بۆ ئیدارەی بەدناوی ئیتلاعات و هەرەشەیان لێ کردوون کە نابێ درێژە بە مانگرتنەکە بدەن و دەبێ پاساژەکان بکەنەوە.