وەزیری دەرەوەی فەرانسە رۆژی سێشەممه ۸ی رەشەممەی ۱۳۹۶ له پێوەند به بەرنامەی مووشەکی رژێمی ئێران نیگەرانی خۆی دەربری و گووتی: بەرنامەی مووشەکی رژیمی ئیران هۆی نیگەرانیه بۆ هەموو وڵاتانی دراوسێی ئه م رژیمه. ژان ئیو لودریان که سەردانی مۆسکۆی کردبوو، له دانیشتنێکی دا لەگەل سێرگێی لاورۆف وەزیری دەرەوەی روسیه، گووتی: ئێمه باوەرمان وایه که زێدەخوازی رژیمی ئێران له باری موشەکی بالستیکدا، لەگەل بریارنامەی ۲۲۳۱رێکخراوی نەتەوەکان دژایەتی هەیه.
هەوالدەری رویتەرز له زمان دیپلوماتکارێکی فەرانسەییەوە که ویستویەتی ناوەکەی ئاشکرا نەبێ دەڵێت: ئێمه دەمانهەوێ به رژیمی ئێران بلێین که پێویستی ئەمنیەتی ئێوه دەرک دەکەین، بەلام تێناگەین که موشەکی بالستیکی دوورهاوێژی µ هەزار کیلومەتر چ پێویست ده کات؟ هێندێک له بەرنامه موشەکیەکان لەگەل پێداویستی بەرگری نایەتەوە. ئێمه بۆ وتووێژ لەگەل رژیمی ئێران ئامادەین، بەڵام سیاسەتی نیزامی ئەوان ناوچه که رووبەروی بشێوی دەکاتەوه، ئەگەر رژیمی ئێران درێژە به بەرنامه موشەکیەکەی بدات، کار دەگاته ئابڵوقه لەسەر دانان.