پێنچ شه‌مه‌ 

1 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

شــــەری زێــــریـنگەری یــان رووبــــەرووبـــــوونـــەوەی جــــیددی بـاڵەکــانی رژیم

   شــــەری زێــــریـنگەری یــان رووبــــەرووبـــــوونـــەوەی جــــیددی بـاڵەکــانی رژیم
سازمانی خەبات

هۆگر

بەو ئەگەرە کە ئەگەر دەوڵەتی رۆحانی سەرکەوتوو بێ خامنەیی و سپاش لاواز بکات هەمدیسان پێکهاتەی گەندەڵ و دژە مرۆڤانەی رژیمی ئاخوندی ناتوانێ‌ لەگەڵ خەڵکی تێگەیشتوو و کۆمەڵگای جیهانی سازان بکات، وێرای ئەوەش قەیرانی ئابووری کۆمەڵایەتی و ژینگەیی بەو ساکارییانە چارەسەر نابن و خەڵکی ئێران ئیتر ئامادەی قبوڵ کردنی ئەو پەڵە شەرمەزارییە لەسەر چارەنووسی خۆیان و وەلاتەکەیان نابن. 

رەوتی رەفسەنجانی ـ رۆحانی دەیانهەوێ‌ بە پشتیوانی رۆژئاوا، سیاسەتی دەورانی خاتەمی سەرلەنوێ‌ بەرێوە ببەن. هەروەک ساڵی 2003 کە رژیم ئیمتیازی زۆر سەرنج راکێشی ئابووری و تەکەنەلۆژی و زانستی بە ئورووپا و ئەمریکا لە راست راگرتنی پالاوتەکردنی ئۆرانیۆم و چاکسازیی لە سیاسەتی ناوچەیی وەرگرت.  ئێستا هیوای دەوڵەتی رۆحانیش بەستراوەتەوە بەو خاڵە کە بە ووتووێژی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا و دروشمی دیپلۆماتیک و پێداگری لەسەر گەشەی ئابووری بەرنامەی خۆی دەباتە پێشەوە. ئەندامانی دەوڵەتی رۆحانی ـ رەفسەنجانی دەزانن کە گەشەی ئابووری بە بێ گەشەی سیاسی بوونی نییە، واتە وەلاتێک کە بە قورسی تێکەڵاو بە شەرێکی نیزامیە لەناوچەکە و لە ژێر باری تەحریم دایە و بە بوونی سپاێک کە شارەزاییان لە بەرێوەبەری وەلات و سیاسەتی نوێی نێودەوڵەتی و ئابووری جیهانی نییە، بەڵام لەسەرووی دەسەڵاتەوەن، وەلات ناتواندرێ‌ بگەێندرێتە دامەزراوەیی سیاسی و پێش کەوتنی ئابووری. دەوڵەتی رۆحانی بەو ئاکامە گەیشتووە کە دەبێ ئەمریکا لە ئێران سەرمایە دابنێ‌، چوونکە لە ماوەی 36 ساڵی رابردوو چین و روسیا نە لە ئێران سەرمایەیان داناوە و نە بۆ ئابووری وەڵات جگە لە زەربە لێدان کارێکی تریان کردووە. وەرگرتنی دۆلار لە ئێران و پێدانی کەل و پەلی بی نرخ، روسیا و چینی رازی و ئابووری ئێرانیشی تێکرماندووە. ئێستاش لە دوای 36 ساڵ وێزگەی بووشەهر بە یارمەتی روسیا  نەکەوتۆتە کار. دەوڵ‌تی رۆحانی کوێر نییە دەبینێ‌ تەنیا رێگەی مانەوەی رژیم پەنابردن بۆ رۆژئاوایە تا لە باج پێدانە قورس و بێ کۆتاییەکان بە روسیا و چین رزگارییان ببێ.

 بەو حاڵەش رەوتی روحانی  لەسەر فریوکاریی و سیاسەت بازییەکانی لەگەڵ باڵی بەرانبەر بەردەوامە. جێگەی باسە کە هەر دوو باڵی رژیم لە ئاخوند و پاسدار ستیان پێیە لە دژی یەک.  واتە بە جێگەی ئیمتیازە لە ژمارنەهاتووەکان و کرینە میلاردییەکان کە لە لایەن رەوتی خامنەیی بە روسیا و چین دراوە، ئێستا باڵی رەفسەنجانی هەر ئەو ئیمتبازانە دەبەخشن بە ئەمریکا و یەکێتی ئورووپا و بە دانووستانلەگەڵ و ئەمریکا بانگهێشتی شیرکەتەکانی ئەمریکایی بۆ چالاکی ئابووری لە ناوخۆ و هەوڵ دان بۆ چارەسەری قەیرانی سوریا و یەمەن لە رێگەی ووتووێژ لەگەڵ وەڵاتانی ناوچەکە بەردەوامن. لەو لاشەوە سیاسەتە رووخێنەرەکانی سپا و خامنەیی وەک کرینی چەک لە روسیا و  یارمەتی نیزامی و مادی بە بەشار ئەسەد، حوسیەکان و حەشدی شەعبی و حیزبوڵلای لوبنانیش بەردەوامە. 

سیاسەتی یەک بان و دوهەوای رژیم کە تا ئەو کات و ساتەش هەموو باڵەکانی ناوخۆیی لەسەری رێککەوتوون ئێستا گەیشتۆتە قۆناغێک  کە درێژە پێدانی سەرجەم بوونی رژیم دەخاتە ژێر پرسیار و خودی وەلی وەقیح دەبێ خۆی یەکلایی بکاتەوە کە دەیهەوێ‌ لەگەڵ ئیسلاح تەلەبەکان و رەفسەنجانی رژیم بپارێزێ‌ یان خود سپا و توندرەوەکان کە خۆی پشتیوانی ئەوان بووە برواتە ناو قوڵایی شەرێکی ناوچەیی. خامنەیی دەزانێ‌ هاوکاریی و هاورێی لەگەڵ سپا چیتر بە قازانجی نابێ، بەڵام لە رێگەی سیاسەتی لە ناڵ و لە بزمار لە پەیامە تەلەویزیۆنەکان تاریفی سپا دەکات و پێیان هەڵدەڵێ و بە شاراوەیش  لە بەرێوەبردنی رێکەوتننامەی ناوکەیی یارمەتی رۆحانی و زەریف دەدات و تەنانەت لە بابەتی سوریاش لەگەڵیانە. ئەگەر خامنەیی بیهەوێ‌ لەگەڵ رەوتی رەفسەنجانی پرۆژەی رۆژئاوا کە هاتنی ئێرانە بۆ ناو سیستەمی سەرمایەداری رۆژئاوا و چاکسازیی لەسیاسەتەکانی ناوچەیە بەرێوە ببات، ئەوە بە مانای رووبەرووبوونەوەی جیددی ناوبراو لەگەڵ سپایە و ترس یان موژدەی ئەوە هەیە کە سپا لە کۆی هێندێ: کردەوەی چاروەروانی نەکراو رووداو و پێشهاتەکان بە قازانجی خۆی بباتە پێش و  پێش بە کراەکانی پێوەندیدار بە بەرجام بگرێ‌. دروست کردنی کێشەی جیددی بۆ بەرجام لە لایەن سپای پاسداران بە مانای ئەوەیە کە یەکەم گەڕانەوەی تەحریمەکانی قبووڵ کردووە و دووهەم دەبێ چاوەروانی هێرشی نیزامی سیهەم دەبێ  بەرەوپیری توندبوونی راپەرینەکانی سەرانسەری خەڵکی ئێران دژی رژیم بێ. 

رۆژئاوا و بە تایبەتی دیموکراتەکانی ئورووپا و ئەمریکا دەیانهەوێ‌ دەوڵەتی روحانی رەفسەنجانی بە هێز بکەن تا بەخت بگەرێتەوە بۆ دەوڵەتی روحانی و سپا بەرەو لاوازیی بچێت، لە بەرانبەریشدا کۆماریخوازەکان نایانهەوێ‌ دووبارە و چەندبارە باوەر بە سیاسەتە پڕ لە چەواشەکارییەکان و یەک یان و دووهەوای رژیم بکەن و لەسەر ئەو باوەرن کە درەنگ یان زوو دەبێ کۆتایی بەو رژیمە بهێندرێ‌. 

رژیم ئێستا بۆ مانەوە و درێژە دان بە ژیانی سیاسی خۆی پێویستی بە چاکسازی هەیە بۆ دەرباز بوون لەو گێژاو و قوڕاوەی تێی کەوتووە. بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا کارێکی یەکجار دژوار دەبێ چوونکە متمانە بەو رژیمە لە لای کۆمەڵگای جیهانی و خەڵکی ناوخۆی ئێران بە تەواوی وەرگیراوەتەوە. 

هەڵبەت سپا لە بەرانبەر نیەتی روحانی و باڵی رەفسەنجانی  بێکار دانەنیشتووە، بەڵکو  بە هێنانەناوەوەی روسیا بۆ ناو شەری سوریا و ناردنی هێزی زیاتر بۆ مانەوەی بەشار ئەسەد ، شەری خۆی لەگەڵ عەرەبەکانی سووننی ناوچەکە خێرایی پێداوە و لە لایێکی ترەوە بە تاقیکردنەوەی مووشەکی دوورهاوێژ کە پێچەوانەی رێکەوتننامەکانی شۆرای ئەمنیەتە لە سەر هەوڵەکانی بەردەوامە و لەناوخۆشدا بە شانۆی مانۆری نیزامی و پیشاندانی هێزی مووشەکی و هاوکات هەرەشە کردن و دەستبەسەر کردنی نزیکانی رۆحانی بەربەرەکانێ‌ لەگەڵ رەوتی بەرانبەر درێژ٠‘ە پێدەدا. سپا بە باشی دەزانێ‌ کە بە بەرێوەبردنی هەموو بەرجام رۆژئاوا و رەوتی رەفسەنجانی بە دوای برینەوەی دەستی سپا و خامنەیی لە وەلاتە و جێگرتنەوی ئەرتەش و ئیسلاح تەلەبان لە ناوخۆ و پێدانی کەرتی ئابووری بە شیرکەتەکانی دەرەوەیی لە بەرنامەیان دایە. 

 وەلاخستن و دزییە چەند هەزار میلیاردییەکان  لە دامەزراوە و بانکەکان لە لایەن سپای پاسداران و گەندەڵ و باج و جینایەت لە سیستەمی ئیداری و ئابووری، قاچاخی مادەی هۆشبەر و ناردنی ترۆریسم لە لایەن سپا کاتێک بە وردەکارییەوە ئاشکرا و دەبیتە قەیرانی مردن بۆیان کە هێزەکەیان بەرەو لاوازیی بچێت. 

دەست بەسەرداگرتنی سەرجەم شیرکەتەکانی هەناردە و هێنانەژوورەوە و بەرهەم هێنان و ئاڵوگۆری پووڵی دەرەکی و تیجاریی و سەرچاوە نەتەوەییەکان و بانکەکان و سەرچاوەکانی نەوت و گاز و موخابەرات و دابین کردنی کۆمەلایەتی و ... هتد لە وەلاتدا لە لایەن سپای پاسداران کارێکی زۆر دژوار نەبووە بەڵام هێنانەدەرەوەی ئەو هێزانە کارێکی هەروا سادە و ساکار نابێ و بە سانایی ئامادە نابن ئەو گشتە هێز و سەرمایە و پێگەی سیاسی و ئابووری بدەنە دەست رەوتی بەرانبەریان، هەر بۆیەشە ئەو شانۆگەری مووشەکی و مانۆر و شەری مان و نەمان لە سوریا لەگەڵ دبەرانی ئەسەد و ... هەر لەو پێناوەدایە کە سپا دەیهەوێ‌ دۆخ و پێگەی خۆی بپارێزێ‌. 

دەبێ بزانین رووسیا کە سپا هەموو هێلکەکانی خستۆتە ناو سەوەتەکەی و دڵی بە هێزی ئاسمانیەکەی خۆش کردووە، هەر ئەو وەلاتەیە کە ژێر بریارنامەکانی شۆرای ئەمنیەتی واژوو کردووە کە بە پێی مەنشوری حەوتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان رێگە بە رووسیا و چین و ئەمیرکا و ئینگلیس و فەرانسە دەدرێ‌ هەر کاتێک ئێران لە بریارنامەکانی لایدا ئەوە هێرشی نیزامی بکەنە سەر. هێشتاش مووشەکەکانی ئێس 300 کە تەنانەت گەیشتووەتە دەست  ئەردەنیش تەحویلی رژیمی ئێران نەدراوە و لە ئێستاش دا وادیارە کە لەگەڵ ەمریکا لەسەر جێگرەوەی ئەسەد خەریکی موعامەلە و سات و سەودایە. لەم نێوەدا سپا ژمارەیێکی زۆر کوژراو و بریندار و پوولێکی زۆری بۆ ئەو شەڕە لەدەست داوەکە تەنیا ئەو راستیە شکستێکی گەورەیە بۆ سپا و خامنەیی و سەرەتایێک دەبێ بۆ پاشەکشەی دیتر لە ناوخۆ دا. تەنیا بژاردەی سپا بۆ هەڵاتن لە بەرجام و لەدەست نەدانی پێگەی گرینگی سیاسی و ئابووری وەرێخستنی شەرێکی ناوچەیی و یان خود کودەتایێکی تەواو عەیار لە ئاستی ناوخۆیی دایە. لەکاتێکدا کە سپا کوژراوێکی زۆری لەسەری سووریا لەسەر دەست ماوە چۆن دەتوانێ‌ ئەوە قبووڵ بکات کە زەریف لە دانووستانەکاندا لەسەر رۆیشتنی ئەسەد رەزامەندی پیشان بدات. 

سپا بەو لێکدانەوەیە کە کە روسیا بە تەواوی هێزەوە ئەسەد دەپارێزێ و بە هێزی نیزامی و فرۆکە شەرکەر و موشەک و پایۆرە شەرکەرەکانی توانای رووبەرووبوونەوەی هەر جۆرە هێرشێکی رۆژئاوای بۆ سەر وەلاتەکەی هەیە زیاتر لەرابردوو دەستی داوەتە کردەوەی هاندەرانە و مەترسیدار لە ناوچەکە ، بەو لێکدانەوە هەڵەیە کە بە بوونی نیزامی روسیا بەرجام بەرێوە ناچێ‌. ئەوە لە کاتێکدایە روسیا ئەگەر بتوانێ‌ لە پێوەند بە بابەتی موشەکە دوورهاوێژەکانی لە ئورووپای رۆژهەلات ، ئۆکراین و ان خود کەم کردنەوەی بوونی نیزامی ئەمریکا لە رۆژهەلاتی روسیا و چین و یان لابردنی گەمارۆکانی ئورووپا و ئەمریکا، هێندێک ئیمتیاز لە رۆژئاوا وەربگرێ‌، سپا و ئەسەد بە تەنیا جێ دێڵێ‌ و ئەوکاتە عەلی دەمێنیتەوە و حەوزەکەی و لە کاتێکیش دا ئەگەر تا ئەو کاتە رژیم لە بەرێ,ە بردنی ریکەوتن و بریارنامەکانی شۆرای ئەمنیەت کارشکێنی دروست بکات، هەمدیسان رۆژئاوا وەدوای بەرنامەی لە پێش داری٠‘ژراوی لەراست ئێران دەکەوێ‌ کە لەراستی دا شکستی یەکجاریی پرۆسەی ووتوویژەکان لەگەڵ ئێران دەبێ. 

تا ئەو کاتە هەوڵ و رکابەری رەوتی روحانی ـ رەفسەنجانی لە لایێک و سپا و خامنەیی لە لایێکی ترەوە بۆ وەرگرتنی پێگەی سیاسی و ئابووری ناوخۆیی بە مەبەستی بە کارهێنانی لە سیاسەتی دەرەوەیی و ناوچەیی بە ری٠‘ژەیێک دەگات کە لە رووبەرووبوونەوەی سیاسی دەبێتە هێرش و پێکدادانی فیزیکی و هەر لە ئێستاوە لە سەرەتای هەڵبژاردنەکانی مەجلیسەکانی خوبرەگان و شۆرای ئیسلامی  دەست پێدەکات و لە پاشانیش دا ئەو شەر و ئاڵۆزییانە دەگاتە قۆناغی کودەتا و پێکدادنی نیزامی. 

 


8 ساڵ و 9 مانگ و 23 ڕۆژ و 5 کاتژمێر و 10 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

شــــەری زێــــریـنگەری یــان رووبــــەرووبـــــوونـــەوەی جــــیددی بـاڵەکــانی رژیم

شــــەری زێــــریـنگەری یــان رووبــــەرووبـــــوونـــەوەی جــــیددی بـاڵەکــانی رژیم

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران