دوو کۆڵبەری زەحمەتکێشی کورد لە ناوچەی بانە بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بریندار بوون.
دوو کۆڵبەری زەحمەتکێشی کورد لە ناوچەی بانە بە دەسترێژی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیم بریندار بوون.
بەپێی هەواڵ، رۆژی چوار شەممە 9ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی هێزەکانی رژیم لە مەڕانی نزیک وێنەی ناوچەی بانە دەستڕێژیان لە کۆمەڵێک کۆڵبەری زەحمەتکێش کردووە کە لە ئاکامی ئەو کردەوە نامرۆڤانەی هێزەکانی رژیم ئەو دوو کۆڵبەرە بریندار بوون.
بەپێی راپۆرتی گەیشتوو ناوی کۆڵبەرەکان بریتین لە فەریدون فەرەج پور ناوی باوک رەحیم خەڵکی کێلە کاوە ناوی باوک محەمدی سۆفی رەشی خەلکی سەرتەزێن.
شایانی گوتنە لە دوای ئەو کردەوەی هێزەکانی رژیم و بریندار بوونی ئەو دوو کۆڵبەرە، ئەوانەی لە شوێ،ی رووداوەکە نزیک بوون بۆ نەخۆشخانەی سلێمانی لە هەرێمی کوردستانیان بەرێ کردوون.