وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر بەشداری وەزیری وەزیری دادگوستەری رژیم لە کۆبوونەوەی شۆرای مافی مرۆڤی نەتەوە یەکگرتوەکان ژمارەیەک لە دیپلۆماتکارەکان لە کاتی وتاری ناوبراودا هۆڵەکەیان بەجێهێشت.
بەپێی ڕاپۆرتی ئاسۆشیتێدپرێس، هەندێ دیپلۆمات، لە کاتی وتاری عەلیڕەزا ئاوایی، وەزیری دادگوستەری ڕژیمی ئێران، لە کۆبوونەوەی ٣٧ـەمین دانیشتنی شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، وەک ناڕەزایەتی بەشەداری ناوبارو، کۆبوونەوەکەیان بەجێ هێشت.
ڕۆژی سێشەممە ٨ی ڕەشەممەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شۆرای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتوەکان ٣٧ـەمین کۆبوونەوەی خۆی بەڕێوە برد، لەو کۆبوونەوەیەدا عەلیڕەزا ئاوایی وەزیری دادگوستەری ڕژیمی ئێرانیش بەشداری کرد.
عەلیڕەزا ئاوایی، پێش ئەوەی ببێتە دادوەری گشتی، یەکێک لە ئەندامانی کۆمیسیۆنی مەرگ لە پارێزگای خوزستان بووە و بڕیاری کوشتن و ئیعدام کردنی هەزاران کەسی واژۆ کردووە، بەتایبەت لە دۆسییەی کوشتاری ٣٠ هەزار زیندانیی سیاسی لە ساڵی ١٣٦٧ی هەتاویدا (١٩٨٨ی زایینی) ناوی بە چەندین جار هاتووە.
لەو دانیشتنەدا عەلیڕەزا ئاوایی، بە هۆی بە فەرمی ناسینی ئورشەلیم وەک پێتەختی ئیسرائیل لە لایەن ئامریکا و هەروەها گەمارۆی سەربازیی یەمەن لە لایەن هاوپەیمانەتی عەرەبییەوە، ڕەخنەی لە ئامریکا و عەرەبستانی سعوودی گرتووە.
هەواڵدەرییەکانی فەڕانسە باس لەوە دەکەن، لە کاتی وتاری ناوبراودا، وێڕای چوونەدەرەوەی هەندێک لە دیپلۆماتەکان، بە سەدان کەس لە دەرەوەش کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی بەڕێوە بردووە.