شاهروخ فاتحی، یەکێک لە فەرمانبەرانی رژیم لە رێکخراوی کەشناسی لە پێوەند بە رودانی وشکەساڵی دیانی نا بەوەکە وشکەساڵی ٩٧ سەدی پانتایی خاکی ئێران گرتووەتەوە
شاهروخ فاتحی، یەکێک لە فەرمانبەرانی رژیم لە رێکخراوی کەشناسی لە پێوەند بە رودانی وشکەساڵی دیانی نا بەوەکە وشکەساڵی ٩٧ سەدی پانتایی خاکی ئێران گرتووەتەوە، و گووتی: وشکە ساڵی هەموو ناوچەکانی وڵاتی گرتۆتەوەو بەپێی پێوەرە کورت ماوەو درێژ ماوەکان، پانتاییەکی فراوانی وڵات بە پلەی جیاواز لەگەڵ وشکە ساڵی هێواش و توند بەرەورووە. ناوبراو لە وتووێژێکدا لەگەڵ هەواڵدەری حکومەتی ئیسنا گووتی: وشکە پانتاییەکی زۆری هەریەکە لە خوزستان، ئیلام، بوشەهر، کەهکیلۆیەو بوێر ئەحمەد، فارس، سیستان و بەلوچستان، خۆراسانی باکور، خۆراسانی رەزەوی و خۆراسانی باشور، ئیسفەهان، مەرکەزی و زەنجان تووشی وشکە ساڵیەکی توند بوون. ناوبراو هەروەها ئاماژەی بەو پانتاییانە کرد کە کەوتونەتە ژێر کاریگەری ویشکەساڵی و گووتی:بەپێی پێوەری کورت ماوە ٩٩ لەسەدی پانتای وڵات روبەروی وشکە ساڵی کورت ماوە بۆتەوە. لەم ئامارانەش: ٧ لەسەدی وشکەساڵی هێواش، ٣١ لەسەد وشکە ساڵی نێوەنجی، ٤٢لەسەد وشکە ساڵی بەهێز و ١٩ لەسەد وشکە ساڵی زۆر بەهێز هەیە. ناوبراو گوتیشی: بەپێی پێوەری درێژماوە وشکە ساڵی پارێزگاکانی خوزستان، ناوەندی، قوم، ئیسفەهان، فارس، یەزد، خۆراسانی باکور، خۆراسانی باشور، خۆراسانی رەزەوی، کرمان و سیستان بەلوچستان، لەگەڵ وشکە ساڵی بەهێز بەرەو روون.