رێکخراوی نەتەوە یەکرگرتووەکان راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشکەش کرد.
رێکخراوی نەتەوە یەکرگرتووەکان راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی دۆخی مافی مرۆڤ لە ئێران پێشکەش کرد.
رۆژی چوارشەممە 9ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی لە کۆبوونەوەیەدا کە لە بنکەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان لە سوئیس بەرێوەچوو ئەو رێکخراوە راپۆرتی ساڵانەی خۆی لەبارەی مافی مرۆڤ لە ئێران خستەروو.
بەپێی ئەو راپۆرتە کە کۆکراوەیەکە لە راپۆرتی ساڵانەی ئەنجومەنی مافی مرۆڤ، راپۆرتی سکرتێری گشتی نەتەوەیەکگرتووەکان و کۆمیسێری بەرزی مافیس مرۆڤی ئەو رێکخراوە، تیشک دەخاتە سەر ئاماری بەرزی ئێعدام بەتایبەت ئێعدامی کەسانی ژێر تەمەنی یاسایی.
لەو راپۆرتەدا هاتووەکە لەباری ئازادی رادەربرین، مافی کەمینەکان لە ئێران هیچ پێشکەوتنێک رووی نەداوە و هێشتا سەرکوت و سنووردار کردن لەو بارانەدا درێژەی هەیە.
لە راپۆرتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکاندا ئیشارە بە ژمارەی ئێعدام کراوانی ساڵی رابردوو کراوەو تیایدا هاتووە: لە ساڵی رابردووی زایینی دا 482 کەس لە ئێران لەسێدارە دراون.
لەپێی ئەو راپۆرتە ئەوانەی حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپاوە رێگەی قانوونی بۆ پارێزەریان پێ نەدراوە.
لەبەشێکی ئەو راپۆرتەدا ئیشارە بە دۆخی زیندانەکان لە ئێران کراوە و هاتووە: لە گرتووخانەکاندا زیاتر لە رێژەی رێگەپێدراو بەندکراو رادەگیرێ و بەو رێژە کەڵک وەرگرتن لە زیندانی تاکەکەسی جێی نیگەرانیە.
هەروەها راپۆرتەکەی نەتەوەیەکگرتووەکاندا باس لە پێشێلکردنی مافی ژنان و کەمینەکان کراوە. ئەو راپۆرتە دەڵێ کار و چالاکی کۆمەڵایەتی بۆ کەمینەکانی وەک بەهایی، بەلوچەکان، کوردەکان، سوننی مەزهەب و یارسانەکان سنووردارە.
بەپێی ئەو راپۆرتە لە یەکساڵی رابردوودا هەزار و 828 کورد بە تۆمەت گەلێکی وەک چالاکی ژینگەیی، خواردن و خواردنەوە لە مانگی رەمەزان، کاری کۆڵبەری و دەربرینی خۆشی و پێشوازی لە ریفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستانی عێراق دەستگیر و زیندانی کراون.
لەو راپۆرتەدا هەروەها ئێشارە بە تاوانەکانی رژیم لە ساڵی 1367 و کوشتاری بە کۆمەڵی 30 هەزار بەندکراوی سیاسی لە ئێران کراوە.