کۆمپانیای ئاسایشی سایبێری "سیمانتیک" ئاشکرای کرد کە گروپێکی هاککری رژیمی ئێران بەناوی چافێر خەریکی پەرەپێدانی کردەوەی جاسووسی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستن.
ئەو کۆمپانیایە ساڵی رابردوو وتی: چافێر "Chafer" ناوەندگەلێک لە ئیسراییل، ئوردون، عەرەبستان، تورکیە و ئیماراتی یەکگرتوو دەکاتە ئامانج.
بەپێی راپۆرتی نوێی "سیمانتیک" ئەو گروپە هاککرەی لە ئێران جێگیرن لە ساڵانی رابردوودا کاری جاسوسی لە ناوخۆی ئێران ئەنجام دەدا بەڵام ئێستا خەریکی بەرین کردنی چالاکیەکانی لە خۆرهەڵاتی ناوەراستە. ئەم گروپە کە بەناوی چافێر دەناسرێ هەندێ بەشی وەک فرۆکەوانی، خزمەتگوزاری فرۆگە، شیرکەتی پێوەند ز رێگەی هەوایی و دەریایی کردووەتە ئامانج.
لێکۆڵەرانی "سیمانتیک" لەو راپۆرتەدا وتیان: ئەو گروپە ساڵی رابردوو ژمارەیەک هێرشی نوێیان ئەنجام داوە کە خزمەتگوزاری پێوەندی ناوچەکەی کردوەتە ئامانج.
بەپێی ئەو راپۆرتە وا دەردەکەوێ چافێر خەریکی جاسوسی و گەران بە دوای کەسانی تایبەتەوە بێ کە بە زۆری هێرشەکان بۆ کۆکردنەوەی زانیاری بووە. بەرپرسانی هەواڵگری ئەمریکا پێشتر وتوویانە کە هاککرگەلێک کە بە بروای ئەوان پێوەندیان بە رژیمی ئێرانەوە هەیە ساڵی 2012 کۆمپانیای نەوتی ئارامکۆی دەوڵەتی عەرەبستانی کردووەتە ئامانج و توانیویانە سەرکەوتووانە هەزاران کۆمپیوتێر لە کار بخەن و کارەکان فەلەج بکەن.
لە مانگی فۆریە عادل جوبێر وەزیری دەرەوەی عەرەبستان بە سی ئێ ئێنی وت: ئێران مەترسیدارترین وەڵات بۆ هەرەشەی سایبێریە.