سەناتۆری کۆماریخواز راجر ویکر ئەندامی کۆمیتەی هێزەچەکدارەکانی سەنا لە وتارێکدا لە مەجلیسی سەنا وتی:
رۆژی پێنج شەممە 10ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی سەناتۆری کۆماریخواز راجر ویکر ئەندامی کۆمیتەی هێزەچەکدارەکانی سەنا لە وتارێکدا لە مەجلیسی سەنا وتی: رژیمی ئێران ماکەی سەرەکی تیرۆریزمی دەوڵەتی لە جیهانە، نابێ هیچ کات دەستی بە چەکوچۆڵی ئەتۆمی بگات، دۆناڵد ترامپ لە پێوەند بە بەرنگاربوونەوە لەگەڵ بەرنامەکانی رژیمی ئێران زۆر جیددیە و کاتی ئەوە هاتووە کە کۆنگرەش هەر ئەو سیاسەتەی هەبێ.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران پرە لە کەموکوری و ئێمە ناتوانین بەبێ هەنگاوی کردەیی چارەسەریان بکەین، من داوا لە هاوکارانم داوای هاوکار و هەماهەنگی دەکەم هەتا رێگە بگرین لە ماکەی سەرەکی تیرۆریزمی دەوڵەتی لە جیهان کە دەستی بە چەکی ناوکەیی بگات.
سەناتۆری کۆماریخواز راجر ویکێر لە درێژە وتی: کاتێک باسی رژیمی ئێران دەکرێ دەبێ ئێمە کێشەکان وەلا نێین و لەگەڵ یەک رەشنووسێکی دوو حیزبی دارێژین. کۆنگرە بە بەردەوامی پشتیوانی خۆی بۆ بەرەورووبوونەوە لەگەڵ کردەوە خراپکاریەکانی ئێران نیشان داوە.