ئانتۆنیۆ گۆتێرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین راپۆرتیدا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە پێوەند
ئانتۆنیۆ گۆتێرز سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە نوێترین راپۆرتیدا بۆ ئەنجومەنی مافی مرۆڤ لە پێوەند بە بارودۆخی مافی مرۆڤ لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخونداندا دەنوسێت: لە ٢٩دیسامبری ٢٠ ١٧ رێپێوانێک بەهۆی هەژاری و بەردەوامی بێکاری و گرانی نرخی خۆراک، لەشاری مەشهەد دەستی پێکرد. دوابەدوای ئەوەش لە رۆژانی دواتردا خۆپیشاندان لە چەند شاری گەورەی دیکە سەری هەڵدا. ئەو خۆپیشاندانانەش وەک گەورەترین خۆپیشاندان لە ساڵی ٢٠ ٠ ٩ بە دواوە ناوزەد کراون. لە زۆر راپۆرتدا بڵاوکرایەوە کە دەوڵەت دەست پێراگەیشتن بە ئینتەرنێتی لە موبایل و بەتایبەت لە دەستەی خزمەتگوزاری تۆرە کۆمەڵایەتیەکان، سنوردار کردووە و لە هێندێک ناوچە خەتی ئینتەرنێت بە تەواوی بردراوە.
هەواڵدەریە رەسمیەکان تەئکیدیان کردۆتەوە کە لانی کەم ٢٢ کەس بە تایبەت منداڵ، لە تێکهەڵچونەکانی رۆژانی سەرەتای راپەرینەکان کوژراون.
ناوبراو لە راپۆرتەکەیدا نیگەرانی خۆی لە پێوەند بە بارودۆخ و چارەنوسی ئەو کەسانە دەربری کە بەهۆی راپەرینەکان دەستگیرکراون و خوازیاری ئازادکردنی زیندانیانی سیاسی و عەقیدەتی،و بەتایبەت پارێزەرانی مافی مرۆڤ بووە. سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان لەو راپۆرتە هەروەها ئاماژەی بە هەنگاوەکانی رژیمی ئێران کردووە بۆ سانسۆر کردنی ئینتەرنێت و تۆرە کۆمەڵایەتیەکان و دژایەتی بڵاوکراوە هەواڵدەریەکان، هەروەها هەڵسوکەوتی دژە مرۆڤانەی رژیمی ئێران لە زیندانەکان و بەدیاری کراوی بەکارهێنانی ئەشکەنجەو هەڵسوکەوتی نامرۆڤانەی دیکە و بێ رێزی پێکردن، وەرگرتنی زانیاری لەژێر ئەشکەنجەدا، بارودۆخی نامرۆڤانەو بێ رێزی بە زیندانیان لە زیندانەکاندا، هەرەشە و ترساندن و سوکایەتی و زیندانی تاکەکەسی درێژماوە لە زیندانەکانی رژیمی ئاخوندی.
سکرتێری گشتی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان بێ بەشکردنی زیندانیان بۆ دەست راگەیشتن بە چاودێری تەندروستی پێویست، هاوشێوەی ئەشکەنجەی لە قەڵەم داوە، هەروەها خوازیاری کۆتای هێنان بە ئێعدامەکان و بە تایبەت ئێعدامی گەنجان بوو لە ئێرانی ژێر دەسەڵاتی ئاخونداندا.
هەروەها لەو راپۆرتەدا ئاماژە بە ٤٨٢ ئێعدام لە ساڵی ٢٠ ١٧ دا کراوە لەلایەن دەسەڵاتدارانی رژیمی ئاخوندیەوە.