یه‌ک شه‌مه‌ 

4 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

کۆچی لاوان بەرەو هەندەران خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی

کۆچی لاوان بەرەو هەندەران خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی
فوئاد جەعفەری

کۆچی لاوان و جێهێشتنی وڵات نە شتێکی نوێبە و نە تەنیا تایبەت بە کوردستانە، مێژووی کۆچکردن لە سەرەتای چاخی بەردینەوە ئەو کاتەی کە مرۆڤ لە پێناو خۆحەشاردان لە سەرما و گەرما و بۆ دۆزینەوەی خواردن و شوێنێکی شیاو بۆ ژیانێکی باشتر لە ناوچەێکەوە بۆ ناوچەێکیتر رۆیشتووە دەستی پێ کردووە و ...

کۆچی لاوان و جێهێشتنی وڵات نە شتێکی نوێبە و نە تەنیا تایبەت بە کوردستانە، مێژووی کۆچکردن لە سەرەتای چاخی بەردینەوە ئەو کاتەی کە مرۆڤ لە پێناو خۆحەشاردان لە سەرما و گەرما و بۆ دۆزینەوەی خواردن و شوێنێکی شیاو بۆ ژیانێکی باشتر لە ناوچەێکەوە بۆ ناوچەێکیتر رۆیشتووە دەستی پێ کردووە و لە قۆناغە جیاوازەکانی ژیان روویان داوە و تەنیا کوردستانی نەگرتووەتەوە بەڵکوو کۆچ لە پێناو ژیان و بە مەبەستی بە دەست هێنانی شوێنێکی شیاو لە هەموو دەورانی مێژوودا بوونی هەبووە.

بەڵام بابەتی ئەم نووسراوەیە لەسەر ئاوردانەوە لە رابردوو و هەڵدانەوەی لاپەرەکانی مێژوو نییە، بەڵکوو باس کردنە لە دیاردەێک کە لەم ساڵانەی رابردوو و بە تایبەت لە ماوەی ئەم رۆژانەی دواییدا بووە بە مانشێتی راگەیاندن و هەواڵدەرییەکان و هەر کەسە و بە پێی بەرژەوەندی و قازانجی خۆی لێکدانەوە و شیکاری بۆ دەکات. ئەویش کۆچی لاوانی کوردستانە بەرەو هەندەران. جێی خۆیەتی کە ئەوە بڵێم کە کۆچی لاوان تەنیا مۆختەس بە دەوران و ناوچەێک نییە و ئەگەر بروانیینە ئەو وڵاتانەی کە پەنابەران روویان لێ دەکەن دەبینین کە لە هەموو وڵاتان و بە تایبەت لە رۆژهەڵاتی ناوەراستەوە کەسانێک وڵات و زێدی خۆیان جێ دەهێڵن و بەرو وڵاتانی رۆژئاوایی سەفەر دەکەن. لەوانەیە خەڵکانێک خاوەن وڵات و دەسەڵات و خاکی خۆیان بن و بۆ بژێوی باشتر و دۆزینەوەی هەڵی کاری گونجاوتر رێگای کۆچکردن بگرنە بەر. لێرەدا مەبەستی من تەنیا و تەنیا کۆچی لاوانی وڵاتەکەم کوردستانە ورۆیشتنی لاوان و بە جێهێشتنی وڵاتەکەی خۆیانە کە وەک لە زۆربەی بابەت و بە تایبەت تۆرە کۆمەڵایەتییەکاندا دەیبینین و دەیخوێنینەوە دەیان پاساو و بیانوو دێننەوە بۆ رۆیشتنیان و بە جێهێشتنی خاک و نیشتمان. بەڵام کاتێک قسە لە سەر لاوان دەبێت سەرەتا بزانین کە بوونی لاو لە کۆمەڵگادا دەبێ چ گرینگی و تایبەتیێکی هەبێ و ئەگەر نەبن چی روو دەدات؟

ئەوە راستیێکی حاشا هەڵنەگرە کە لاوان داینامۆی کۆمەڵگا و بزوێنەری پێشکەوتن و گۆرانکاری لە هەر وڵاتێکن و بە بێ لاوان هیچ ئاڵوگۆر و پێشکەوتنێک لە ولات بە دی ناێت و دەبێت لاوان هێز و پتانسیێلی خۆیان بخەنە گەر بە مەبەستی ئالوگۆری بۆنیادی لە کۆمەڵگاکانیان. بە ورد بوونەوە لە وڵاتانی پێشکەوتوو و سەنعەتی جیهان بۆمان دەر دەکەوێت کە ئەو وڵاتانەی کە خاوەنی گەنجی سەرکەوتوو و بە هەڵوێست بوونە ئەمرۆکە ناوی لە ریزی ولاتانی گەشە سەندووی جیهانن و بە پاڵپشتی لاوان ولاتەکەی هەم لە باری ئابووری و هەم لە باری سەنعەتییەوە پێشکەوتنێکی بەرچاوی بە خۆیەوە دیوە و شوێن پەنجەی لاوان لە گەشەسەندنی وڵاتانی پێشکەوتوو راستیەکی حاشا هەڵنەگرە. بە دیوێکیتردا ئەو ولاتانەی کە بەرپرسان و بەرێوەبەرانی گرنگییان بە لاوانیان داوە و لە بەرێوەبردنی وڵات و دانانی بەرنامەو پلانی گشتیدا پشت گوێ نەخراون ئێستاکە ئەو وڵاتانە ناویان لە ریزی سەرەوەی وڵاتانی خاوەن هێز و تەکنۆلۆژیایە و لە بواری ژیانی کۆمەڵایەتی و رەخساندنی هەلی کار و دانانی سیستەمێکی شیاوی ئابووری و سیاسی و سەنعەتی وڵاتانی پێشکەوتوو دێنە ئەژمار. گەر بمانەوێت لایەنی نێگەتیفی کەڵک وەرنەگرتن لە هێز و توانای لاوان لە وڵاتەکەیان بخوێنینەوە و ببینین کە نەبوونی لاو لە کۆمەڵگا و یان گرینگی نەدان بە لاو چ خەسارێکی لەو کۆمەڵگایانەدا بە بار هێناوە تەنیا ئەوە بەسە کە وڵاتی ئێران لە ژێر دەسەڵاتی رژێمی ئاخوندییدا وەک نموونە بێنینەوە و بارودۆخ و چۆنیەتی ژیان و کاری لاوان لە کۆمەڵگای ئێران و بە تایبەتی ناوچە کوردنشینەکانی ئێران سەیر بکەین، ئەو کات دەزانین کە کەڵک وەرنەگرتن لە توانایی و پۆتانسێلی لاوان و پشت گوێ خستنیان چ قەیرانێکی لەو کۆمەڵگایەدا دروست کردووە و چۆن دوای زیاتر لە 36 ساڵ لە دەسەڵاتی ئەو رژێمە بە سەر ئێراندا نە تەنیا پێشکەوتنی بە خۆیەوە نەدیوە بەڵکوو بەرەو دواوە رۆیشتووە.

لە لاێکیترەوە کۆچ کردن و دیاریکردنی شوێنی نیشتەجێ بوون مافی سەرەتایی هەر تاکێکە و کەس ناتوانێت بە هیچ بیانووێک پێش بەو مافە سەرەتاییەی مرۆڤ بگرێت و ئینسانەکان ئازادن لە هەر شوێن و جێگاێک کە بیانەوێت بژین. بەڵام کۆچکردنی لاوانی کوردستان جیاوازە لە هەر کۆچکردنێک و بە باوەری من ئەم دیاردەی کۆچکردنەی لاوان لەم بارودۆخەی ئێستادا و بە جێ هێشتنی وڵات لە پێناو ژیانێکی باشتر و ئازادتر خۆدزینەوەیە لەو بەرپرسیارەتییەی کە لە ئەستۆیانە و شان خاڵیکردنە لە ژێر باری مەسئولیەت. ئەبێت ئەوەش بڵێم کە کۆچکردنی لاوان تەنیا خۆی لە پارچەێکی کوردستان نابینێتەوە و هەر چوار پارچەی کوردستان بە رێژەی کەم یان زۆر دەگرێتەوە و هەر کەسە و پاساوێک دێنێتەوە بۆ ئەو بە جێهێشتنەی وڵات و رۆیشتن بەرەو هەندەران. بەڵام ئەگەر بمانەوێت بە کۆرتی باسێک لە رۆیشتنی ئەم دوواییانەی لاوان لە کوردستان بکەین، ئەبێت ئەوە وەبیر لاوان و ئەو کەسانەی کە لەم بارودۆخەدا وڵاتەکەیان بە جێ دەهێڵن بێنینەوە کە لە ئێستادا کوردستان بە گشتی و باشوری کوردستان بە تایبەتی بەرەو رووی مەترسیدارترین و وەحشیترین دوژمنی مێژوو بووەتەوە کە لە تیرۆر و جینایەتدا رووی ئەوانەی پێش خۆیانیان سپی کردووە. لە وەها بارودۆخێکدا کە زۆربەی لاوانی کوردستان لە بەرەکانی شەری دژ بە تیرۆرن و بۆ پارێزگاری لە خاک و نیشتمان گیانی خۆیان دەبەخشن، جێهێشتنی وڵات هیچ ماناێکی نییە و هیچ پاساوێک هەڵناگرێت. بەڵکوو ئەو کەسانە بە هەست کردن بە بەرپرسیارەتی و بە گیانی لە خۆبۆردوویی دەبێت شان بە شانی برا و خۆشکە پێشمەرگەکانیان بوەستن و پارێزگاری لە خاکی کوردستان بکەن هەتا ئەو کاتەی دەبینە خاوەن وڵاتێکی ئازاد و دیموکرات. راستە کە لە وەها بارودۆخێکدا لاوان چاوەروانیان زۆرە و دەبێت حکومەت و دەسەڵات ئاورێکی جیدی لە لاوان بداتەوە و ژیانێکی شیاویان بۆ برەخسێنێت، راستە کە لاوان رەخنە و گلەییان هەیە و وەک پێویست گرنگییان پێ نەدراوە، بەڵام ئەرکی نەتەوەیی و نیشتمانی ئەوەمان پێ دەڵێت کە دەبێت خۆراگر بین و لە کێشەکاندا کۆڵ نەدین و مەیدان خاڵی نەکەین.

دیاردەی کۆچکردنی لاوان وەک لە پێشتردا وتم تەنیا پارچەێک لە کوردستان ناگرێتەوە و ئەو دیاردەیە رۆژهەڵاتی کوردستانیشی گرتووەتەوە و لاوانێکی زۆر وڵاتیان یان بە جێ هێشتووە و یان لە فکری بە جێهێشتنی ولاتن. بەڵام ئەگەر واقعبینانە بروانینە مەسئەلەکە دەبینین کە ئەو کەسانەی کە وڵاتیان بە جێ هێشتووە و ئاوارەی وڵاتانی دیکە بوون بەرو رووی دیان کێشەو گرفت بوونەتەوە و یان لەو رێگایەدا گیانیان لە دەست داوە، وەک ئەوەی کە قسە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە وڵاتیان بە جێ هێشتووە دەکەی دەبیبیت کە حۆزگە و ئارەزوویانە کە بگەرێنەوە نیشتمانەکەی خۆیان و خزمەتی گەل و خاکەکەی خۆیان بکەن. لە لاێکیترەوە بارودۆخی کوردستانی داگیرکراوی ئێمە، یانی ئەو پارچەیەی کە بە کوردستانی ئێران ناسراوە زۆر جیاوازترە لە بەشەکانیتر و دەبینین کێشە و گرفتەکانی ئێمە زۆر زیاترن لە چاو باقی بەشەکانیتری کوردستان. لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەوە بۆ زیاتر لە 26 ساڵە رژێمێک لە سەر دەسەڵاتە کە بە هیچ شێوەێک تۆ وەک نەتەوەێک ناناسێت و بە درێژایی مێژوو هەوڵی داوە ناسنامەی نەتەوەیی ئێمەی کورد بسرێتەوە. بە هیچ شێوەێک مەجالی ژیان و پێشکەوتنی بە خەڵکی ئێمە و لاوانمان نەداوە و زۆرن ئەو لاوانەی کە لە باشترین حاڵەتدا خوێندنیان تەواو کردووە و ئێستا سەرقاڵی کرێکاری یان کۆڵبەرین. بەڵام نامەوێت ئەمانە بڵێم وەک ئەوەیکە رۆیشتنی لاوان بۆ هەندەران بە کارێکی شیاو ناو لێ ببەم بەڵکوو ئەمەوێت ئەمانە بڵێم بۆ ئەوەی کە لاوان لە رۆژهەڵاتی کوردستان ئەرکیان لە هەر کاتێکیتر قۆرستر و گرنگترە و دەبێت لاوان لە هەوڵی گۆرانکاری ریشەیی لە ئێران بە گشتی و کوردستان بە تایبەتی بن. نابێت لاوانی ئێمە هەستی نەتەوەییان لاواز ببێتەوە و لە بەرانبەر ئەو هەموو قەیران و ونبوونی شۆناسی نەتەوەیی کورد لە ئێران خۆیان بە بەرپرسیار نەزانن و یان شان لە ژێر مەسئولیەتەکان خاڵی بکەن. بەڵکوو لاوان شان بە شانی باقی چین و توێژەکانیتری کۆمەڵگا دەبێت دەنگی نارەزایەتی خۆیان بەرز بکەنەوە و لە هەر رێگاێکەوە کە بە باشی دەزانن نیشانی بدەن کە لە پیناو ئازادی ولاتدا دەمرن نەک لە پیناو ژیانێکی باشتردا وڵات بە جێ بهێڵن. ئەبێت لاوان ئەو راستییە بزانن کە هەر کەسانی گەنج و لاوانی دوێنی بوون کە لە ناخۆشترین ساتەکاندا نەیانهێشتووە شۆرشی کوردستان دابمەرکێتەوە و درێژەیان بە کاری سیاسی و نەتەوەیی خۆیان داوە و تاکوو ئەمرۆ کێشەو گرفتەکانی نەتەوەی کوردیان بەرجەستە و زەق کردووەتەوە لەمەش بە دوا ئەرکی لاوانی ئەمرۆی ئێمەیە کە درێژە بەو رێگایە بدەن و تا بە دێهێنانی ئاوات و ئارەزووەکانی خەڵکی کورد بە گشتی و شەهیدانی رێگای ئازادی نیشتمان بە تایبەتی کۆڵ نەدەن و ئەم بارەی لە سەر شانیانە بیگەێننە شوێنی خۆی. بەو هیوایەی کە لاوانی وڵاتەکەمان دەست لە ناو دەستی یەکتر بەرەو رووخانی رژێمی ئاخوندی و بۆنیادنانی ولاتێکی ئازاد و ئاوەدان هەنگاو هەڵبگرن و هێز و توانای خۆیان لە خزمەت خەڵک و نیشتمانەکەیان بخەنە گەر.

 


9 ساڵ و 3 مانگ و 20 ڕۆژ و 10 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

کۆچی لاوان بەرەو هەندەران خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی

کۆچی لاوان بەرەو هەندەران خۆدزینەوەیە لە بەرپرسیارەتی

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران