یه‌ک شه‌مه‌ 

8 ره‌زبه‌ر2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

رازى ژیانی تەندروست چیە؟

رازى ژیانی تەندروست چیە؟
سازمانی خەبات

و: زینب حسینی

دکتر ڕابێرت والدینگر مامۆستای ڕەوانکاوی و دەرون ناسی زانکۆی پزیشکی دانشگای هاروارد و بەڕێوەبەری یەکێک لە درێژترین لێکۆڵینەوەی جێ‌ بەجێ‌ کراو لە سەر بابەت گەشەی گەورە ساڵان ئەم لێکۆلینەوەی ئەنجام داوە. ئەم لێکۆڵینوەیە زیاتر لە حەفتا ساڵی کێشاوە کە ژیانی دوو دەستە لە پیاوانی ئەمریکای هەڵسەنگاندوە. دکتر واڵدینگر بەم تازەیە لە یەکێک لە وتارەکانی لە ژێر ناوی (ئەوەی کە ژیان بەردڵ دەخات و  باش دەکات) لەسەر بنچینەی دەرئەنجامی لێکۆلینەوەی زانکۆی هاروارد ڕێک خستوە. 

چ شتێک دەبێتە هۆکاری ئەوەی ئێمە لە درێژەی ژیانماندا لەش ساغ و خۆش حاڵ بمێنینەوە؟

 ئەگەر قەرار بێت لە ئێستاوە بۆ ژیانی خۆمان بۆ داهاتودا پلان دانێین، ئەبێ‌ چ شتێک لە بەر چاو بگرین و بۆ گەیشتن بەوانە وزە بەکار بێنین؟

 کاتێک لە گەنجەکان پرسیار دەکرێ‌ کە ئامانجیان لە ژیان چیە، زۆربەیان ئەڵێن دەیانەوێ‌ دەوڵەمەند یان بەناوبانگ بن. بەردەوام بە ئێمە  دەڵێن کە زۆرتر کار بکەین تا زۆر بە دەست بهێنین. هەمیشە وا پەروەردەکراوین بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانمان و ژیانێکی باش ئەبێ‌ بە سەختی تێبکۆشین. بەلام کاتێک لە هەندێک کەس دەپرسی لە بارەی ژیانی تایبەتی خۆیان ، زۆربەی ئەوان دەپرسن ئەو روانگە دورو درێژەی کە بۆ خۆیان کێشاوە لە بیریان کردوەو ناتوانن بیهننەوە بەرچاوی خۆیان کەکام بڕیار بۆتە هۆکاری هەر ڕووداوێک کە لە ژیانیاندا ڕوی داوە. بەڵام ئێمە لە زانکۆی هاوارد توانیومانە ژیانی گروپێک لەو کەسانە لە ماوەی هەموو ژیانیان تۆمار بکەین. ئێمە ژیانی 724 پیاو بۆ ماوەی 75 سالمان خستۆتە ژێر چاودێری و هەموو سالێک لە بارەی کارەکەیان و ژیانی خێزانی و تەندروستیان دەپرسین. لێکۆڵینەوەیەک لەم بارەوە زۆر گرنگ و بە سودە، چونکە لە دوای تێپەڕ بونی یەک یان دوو دەیە، ئەو کەسانە بڕیاڕ دەدەن کە چیتر لەو لێکۆڵینوەیە بەشدار نابن یان بودجەی لێکۆڵینەوەکە تەواو دەبێت یان لێکۆڵەران چیتر بەردەوام نابن، یان شوێنی کارو ژیانیان دەگۆڕن. بەڵام ئەم لێکۆڵینەوە خۆشبەختانە و بەهۆی بەدوادا چونی چەندین وەچە لە لێکۆڵەرەوان، بەردەوام بوو. نزیکەی شەست لە سەدی گروپە 724 نەفەریەکە زیندون و تا ئێستاش لە لێکۆڵینەوەکە بەردەوامن. زۆربەی ئەوانە لە دەیەی نەوەدی ژیاندان و من چوارەم کەسم کە بەرپرسی ئەم پرۆژە لێکۆلینەوەم لە ئەستۆ گرتوە. لە ساڵی 1938، ئێمە ژیانی دوو دەستە لە پیاوانمان خستە ژێر چاودێریەوە. دەستەی یەکەم قوتابی ساڵی دوەم لە زانکۆی هارواردبون. ئەوان وانەکانیان لە کاتی جەنگی جیهانی دوەم تەواوکردوەو هەندێک لەوان بۆ خزمەتی سەربازی چون بۆ شەڕ. گروپی دوەم منداڵانی دبیرستانی بوستن بون. ئەوکوڕانەی کە بۆ ئەم لێکۆڵینەوەیە لەم گروپە هەڵبژێردرابون لە خانەوادەی پڕ کێشە بون. کاتێک ئێمە ئەم لێکۆڵینەوەیەمان دەست پێکرد لەگەڵ هەموو بەشدار بوان چاو پێکەوتنمان کرد. بۆ ماڵەکانی ئەوان چوین و  لەگەڵ خێزانەکانیان قسەمان کرد. تاقیکردنەوەی پزیشکیمان لێوەرگرتن. ئەوان گەورە بون و بون بە کرێکار، وەکیل و دکتر، شۆفێر، هەتا سەرۆکی ئەمریکا. هەندێک لەوان دوای خواردنەوە کحولیەکان کەوتن و هەندێکیان توشی نەخۆشی شیزوفرنی بون. هەندێک لەوان پلەکانی گەشەی کۆمەڵایەتیان بە خێڕای بڕی و بە بەرزترین ئاستی کۆمەڵگا گەیشتن و هەندێکیان بە پێچەوانەوە. ئەوکەسانەی لەم توێژینەوەیەدا بەشدار بون هیچ کاتێک بە خەیالیاندا نەدەهات کە ئەم لێکۆڵینەوەیە 75ساڵ بەردەوام بێت. ئەبێ ئەوە بڵین کە ئەم توێژینەوەیە ئێستاش بەردەوامە. هەر دوو ساڵ جارێک ئێمە دەچینە لای ئەم پیاوانە و دەمانەوێ جوابی پرسیارە نوێیەکانمان بدەنەوە. زۆربەی ئەو پیاوانەی کە لە ناوەندی هەژار نشینی بوستن هاتبون دەیان گوت کە بۆچی هەتا ئێستاش دەتانەوێ لە بارەی ژیانی ئێمەوە بزانن. ژیانی من شتێکی سەرنجڕاکێشی تێدا نیە. پرسیارێک کە هیچ کات لە پیاوانی زانکۆی هاروارد نەکرا. بۆ ئەوەی شتی باشتر لە بارەی ئەوانەوە بزانین تەنیا پشتمان بە ناردنی پرسیار نەدەبەست. ئێمە بە دوای بەڵگەی پزیشکی و ڕۆیشتن بۆ ماڵەکانیان و ڕوبەڕوو دەمان دواندن. پشکنینی خوێنیان و مێشکیان بۆ دەکەین، لەگەڵ منداڵەکانیان قسە دەکەین. کاتێک لەگەڵ هاوسەرەکانیان لە بارەی نیگەرانیە قوڵەکانی ژیانیان دەدوێن فیلمبەرداریان لێ دەکەین. کاتێک دوای یەک دەیە لە هاوسەرەکانی ئەوانمان پرسی کە ئایا ئەوان ئامادەن لە لێکۆڵینەوەکانی ئێمەدا بەشدار بن زۆربەیان ئامادەیان دەربڕی و وتیان کاتی ئەوەیە کە ژنان لەم توێژینەوەیە بەشداربن. 

بەڵام دەستکەوتەکانی ئەم لێکۆڵینەوەیە چی بوو؟

ئێمە چ پەندێکمان لەم هەزاران پەڕە زانیایە دەست کەوتوە و لە درێژەی ئەم هەموو ساڵەدا چی فێر بوین؟ ئەبێ ئەوە بڵین کە ئەو وانەی کە ئێمە فێری بوین پەیوەندی بە سەرمایەو ناوبانگ و هەوڵی زۆر نەبوو. ڕونترین پەیامێک کە ئێمە لە ماوەی ئەو 75 ساڵەی لێکۆڵینەوەکەماندا بۆمان دەرکەوت: پەیوەندی باش بووکە دەبێتە هۆی شادی و سڵامەتی زیاتری مرۆڤەکان لە ژیاندا. هەر ئەوەندەو بەس.

جۆری پێوەندی ئەبێتە هۆی شادی و سڵامەتی. 

لەم لێکۆڵینەوەدا ئێمە سێ وانەی گرنگ فێر بوین

یەک: پەیوەندی کۆمەڵایەتی بۆ ئێمە زۆر قازانجە و تەنیایی مرۆڤ دەکوژێ. بەو شێوە دێتە بەرچاو کە ئەوانەی پەیوەندی زیاتریان بە خێزان و هاوڕێ و خەڵکانی کۆمەڵگاوە هەیە، نەک هەر لە ڕوانگەی دەرونی خۆشحاڵن،بەڵکو لە ڕوی فیزیکیشەوە تەندروست ترن. ئەوانە لە کەسانی تەنیا زیاتر تەمەن دەکەن. ئێمە ئەوە تێگەیشتین تەنیایی وەک ژەهرێک وایە کە مرۆڤ لە ماوەیی ژیانیدا ژەهراوی دەکات. مرۆڤەکانی کە تەنیان و ئەیانەوێ پەیوەندیەکانیان سنوردارتر بکەن، کەمتر خۆشحالن و لە ماوەی پیر بونیاندا افت تێک ئەشکێن. مێشکی ئەوان زوتر دەست بە لە بیر چونەوە دەکات ژیانی ئەوان کورترە لە وانەی کە تەنیا نین. هەواڵێک کە جێ‌ ی نیگەرانیە ئەوەیە کە لە  مێژودا لە هەر پێنج ئەمریکای زیاتر لە یەک دانەیان هەستی بە تەنیایی کردوە.  ئێمە ئەوە دەزانین کە کەسانێک هەن ئەتوانن لە ناو کومەڵێکدا یان دوای هاوسەرگیریش هەست بە تەنیای بکەن.

دوەم: کاتێک کە تێگەیشتین ئەوە بوو  کە شتێک لە ئارادا نەبوو کەببێتە هۆی شادی و تەندروستی. بەڵکو چۆنیەتی ئەو پەیوەندیە یە کە دیاری دەکات چۆنیەتی سڵامەتی ناخ و گیان. ژیانی ئاڵۆزو بە کێشمە کێش بۆ تەندروستی ئێمە زیان بەخشە. هاوسەرگیری پڕ لە کێشە و هەرا ونەبوونی خۆشەویستی بۆ تەندروستی زیانی هەیە هەیەو لەجیابونەوە بە زیانترە. کاتێک ئێمە ژیانی ئەو پیاوانەمان تا دوای هەشتا ساڵی چاودێری کرد، بۆ رابردوو گەڕاینەوە و بیرمان کردەوە کە ئایا بە تێپەرینی کات  هەست بەوە  بکەین کە کام یەک لەو پیرانە خۆشحاڵ ترو تەندروسترە و کامیان نا؟

ئێمە هەموو زانیاریەکانی پەیوەند بەوانمان تا 50 ساڵی لە  جێگەیک کۆکردبوەوە. ئەوە ڕێژەی کۆلیستڕۆڵی ئەوان نەبوو کە  شادی و تەندروستی دەبەخشیە 80 سالان، بەڵکو ڕێژەی ڕازی بونیان لە پەیوەندیەکانیان بوو. کەسانێکی کە لە پەنجا ساڵی دا لە پەیوەندیەکانیان ڕازی بوون، گۆڕا بوون بە پیرێکی شاد ترو تەندروستر. ژنان و پیاوانی کە تەمەنیان هەشتا ساڵ بوو ئەگەر لە باری فیزیکیشەوە باش نەبونایە دیسان هەر دەیان گوت کە باری دەرونیان باشە. بەڵام بۆ ئەوانەی کە لە پەیوەندیەکانیان ڕازی نەبون دەردی فیزیکی بە مانای ئازاری روح  بوو.

 پەیوەندیکی تەندروست زیاتر لە هەر شتێک دەبێتە هۆی خۆشحالی،  کەوایە بۆچی ئەوەندە بە سەختی دەیگرین و ناتوانین ژیانێکی ئاسودە بەڕێ کەین. بەڵام وانەی سێ یەم و گرینگ کە ئێمە لەم توێژینەوەیە فێری بوین ئەوە بوو کە پەیوەندیەکی باش تە هۆی لەشی ساخی ئێمەیە. کەسانێ‌ کە لە هەشتا ساڵی دا پەیوەندیەکی تۆکمەو توندی سۆزداریان هەیە،مێشکێکی تەندروستیان هەیە. هۆشیان درەنگتر لە کەسانی تر توشی تێکچون دەبێ وبۆ ماوەیەکی زیاتر گەنج دەمێنێتەوە. 

ئێستا ئێمە یەک دستاورد ڕونمان هەیە کە یەک پەیوەندیی تەندروست زیاتر لەهەر شتێک ئەبێتە هۆی شادی بۆ ئێمە, بەڵام بۆچی ئەوەندە بە سەختی دەیگرین و ناتوانین ژیانێکی ئاسودەتر بگوزەرێنین؟

 ئێستا هەمووان بە دوای ڕێگە چارەیەکی خێرا دەگەرێن بۆ چارەسەری کێشەکانمان. شتێک کە ئێمە دەمانەوێ‌ بەدەستی بهێنین، ژیانمانی پێ باش بکەین و بەو شێوە ڕایبگرین. پەیوەندیە مرۆڤایەتیەکان ساکار نین، پێچەڵاو پێچی تایبەتیان هەیەو پەیوەندی ئێمە لەگەل هاوڕی و ئەندامانی خانەوادە ئارام نیە. پەیوەنیەکان گەشاوە نین ل وەلە ماوەی ژیانی ئێمە درێژەی دەبێت وهەیەو هیچ کات تەواو نابن. لە ماوەی ئەو 75 ساڵەدا لە لێکۆڵینەوەی ئێمەدا، کەسانێک لە کەسانێکی تر خۆشحاڵتر و ڕازی تر بون کە بەشێوەیەکی هەمیشەی لە جێگرەوەی پەیوەندیەکانیان لەگەل ئەوانی تر هەوڵیان دابوو.وەکو لاوەکانی ئەمڕۆی، زۆرێک لەو پیاوانە کاتێک لاو بون,،بەڕاستی باوەڕیان وابوو کە ناوبانگ و سەرمایە باشترین دەستکەوتی ئەوان لە ژیاندا دەبێت و ئەبێ بە دوای ئەوانە بڕۆن تا ژیانێکی باشیان هەبێت.بەڵام بە چەندین جار لە ماوەیی ئەم 75 ساڵەدا، لێکۆڵینەوەکەی ئێمە نیشانی دا کە کەسانێک لەوانی تر خۆشحالترو تەندروست تر بون کە پەیوەندی باشتر بە خانەوادە، هاوڕێ و کۆمەڵگاو دەوروبەریان بووکە لەسەر پێوەندی کۆمەڵایەتی پێداگریان کردبوو. بەڵام بەپەنابردن بۆ پێوەندی چۆن دەتوانین بە دەستی بهێنین؟

ئەبێت بلێم کە رێگەی زۆر هەیە بۆ گەیشتن بەم هۆکارە: کاتێک دەتوانین کەلە لاپەرەکانی ئەلکترۆنی وەک کۆمپیتەرو موبیل دور کەوینەوە وپێوەندی مرۆڤایەتی زیاد بکەین.هەوڵ بدەین لەهەر قۆناخێکدا کارێکی هەرەوەزی ئەنجام بدەن وپێکەوە پیاسە بکەین ولەگەڵ یەک نان بخۆن.بچین بە دووی ئەو کەسانەدا کە لە مێژە نەماندیون.

مارک توان ئەمریکی دەلێت:  لەژیاندا کاتێک ،بۆ خۆ خواردنەوە ونارەحەت کردنی یەکتر،داوای لیبوردن،ئازاردان نیە.ژیان کاتیکی کورتە بۆ خۆش ویستنی یەکدی.

ژیانی باش بە پێوەندی باش دروست دەبێت

 


8 ساڵ و 7 مانگ و 30 ڕۆژ و 7 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

رازى ژیانی تەندروست چیە؟

رازى ژیانی تەندروست چیە؟

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران