لە کردەوەیەکی تیرۆریستی دا دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی بنەسڵاوەی شاری هەولێر بوون بە قورسی بریندار بوون و ئە
لە کردەوەیەکی تیرۆریستی دا دوو ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران کە خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی بنەسڵاوەی شاری هەولێر بوون بە قورسی بریندار بوون و ئەمرۆش یەکیان بە هۆی قورسی برینەکەیەوە شەهید بوو.
بەپێی هەواڵ، ئێوارەی رۆژی پێنجشەممه 10ی ڕەشەمەی 1396ی هەتاوی، سەلاح ڕەحمانی لەگەڵ کوڕەکەی بە ناوی سەباح ڕەحمانی خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی شارۆچکەی "بنەسڵاوه"ی هەولێر لە کردەوەیەکی تێرۆریستیدا بە توندی بریندار و ڕەوانەی یەکێک لە نەخۆشخانەکانی شاری هەولێر کران.
لە دوای ماوەیەک مانەوە لە نەخۆشخانە، سەباحی رەحمانی 33 ساڵە بەهۆی قورسی برینەکەیەوە شەهید بوو.
بەبۆنەی کردنە ئامانجی ئەو دوو ئەندامەی حدکا و شەهید بوونی سەباحی رەحمانی پرسە و سەرەخۆشی لە سەلاحی رەحمانی باوکی شەهید و بریندارەکەی دیکەی ئەو کردەوە تیرۆریستیەو تێکرای کەس و کار و حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەکەین و شیفا و چاکبوونەوە بۆ کاک سەلاحیش دەخوازین. هاوکات مەرگ و نەمان و بۆ رژیمی تیرۆریسپەروەری ئاخوندی دەنێرین و ئەو کردەوەو هەر جۆرە کردەوەیە تیرۆریستی بە تایبەت دژ بە چالاکانی سیاسی کوردستانی ئێران لە هەرێمی کوردستان مەحکوم دەکەین.