شەوی پێنج شەممە 10ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لەکاتێکدا لیستێکیان لە ناوی کرێکارانی نارازی گروپی نەتەوەیی فولادی ئەهواز بەدەستەوە بو
شەوی پێنج شەممە 10ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی هێزە سەرکوتگەرەکانی رژیمی ئێران لەکاتێکدا لیستێکیان لە ناوی کرێکارانی نارازی گروپی نەتەوەیی فولادی ئەهواز بەدەستەوە بوو چوونە پێش ماڵەکانیان و دەستگیریان دەکردن.
بەپێی هەواڵەکان ئەو هێزانە 10 کەس لە کرێکارانی گروپی پیشەسازی فولادی ئەهوازیان دەستگیر کردووە. ناوی سێ کەس لەو دەستبەسەرکراوانە بریتین لە: فەرهاد ئەکبەریان، مورتەزا ئەکبەریان و مەیسەم عەلی قەنەواتی.
جێی بیرهێنانەوەیە کرێکارانی گروپی نەتەوەیی فولادی ئەهواز لە ماوەی 10 رۆژی رابردوودا لەنارەزایەتی بە نەدانی حەقدەست و داواکانیان لە بەردەم ئوستانداری رژیم لەو شارە گردبوونەوەیان ساز کرد.