خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە دوای راپەرینە جەماوەریەکانی ئەم دواییە دەستبەسەر کرابوو لە دادگای رژیم لە ورمێ حەکمی پێن ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
خوێندکارێکی خەڵکی شاری سەردەشت کە لە دوای راپەرینە جەماوەریەکانی ئەم دواییە دەستبەسەر کرابوو لە دادگای رژیم لە ورمێ حەکمی پێن ساڵ زیندانی بەسەردا سەپا.
بەپێی هەواڵەکان، رۆژی شەممە 5ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی دادگا سەرکوتگەری رژیم لە ورمێ حوکمی ٥ ساڵ زیندانی بەسەر ئیبراهیم خالیدی خوێندکاری خەڵکی سەردەشتدا سەپاند.
بەپێی سەرچاوەکان ئیبراهیم خالیدی بە تۆمەتی هەوڵدان دژی ئاسایشی رژیم لە رێگەی بەشداری کردن لە خۆپیشاندانەکانی مانگی بەفرانبار حوکمی زیندانی بەسەردا سەپێندراوە.