کچانی شیناوێ لەگەڵ دەرد و ئازارەکانیان گەورە دەبن و دامودوزگا پێوەندیدارەکانی رژیم ئەرکی خۆیان لە راست دەرد و ئازاری ئەوان جێبەجێ نەکردووە.
کچانی شیناوێ لەگەڵ دەرد و ئازارەکانیان گەورە دەبن و دامودوزگا پێوەندیدارەکانی رژیم ئەرکی خۆیان لە راست دەرد و ئازاری ئەوان جێبەجێ نەکردووە.
بەپێی هەواڵ، لەگەڵ ئەوەی تا ئێستا 360عەمەلی جەڕاحی بۆ جوانی ڕوخساری کچانی قوتابخانەی شیناوێ کراوە، بەڵام پارێزەری ئەو قوتابیانە دەڵێت هیچ سەرکەوتن و باشییەکی تێدا بەدی ناکرێت.
پارێزەر حوسێن ئەحمەدی نیاز، کە وەرزێکی نوێی لە وەرگرتنی مافی کچانی شیناوێ دەست پێکردووە و داوای کردووە بە زووترین کات ئەو کچانه بۆ چارەسەریی پزیشکی بۆ دەرەوەی ئێران ڕەوانە بکرێن و دیەکانیشیان پێ بدرێ.
ناوبراو باسی لەوە کردووە ئەگەر وڵامی داواکارییە یاساییەکانی ئێمە نەدرێتەوە، ناچارین لە تاران دەست بدەینە مانگرتن.
بەپێی هەواڵی هەواڵدەری کوردپا ئەحمەدی نیاز وتوویەتی، نادیا ساڵح و مەهناز محەممەدپوور لە کچانی شیناوێ هیچ کات ناتوانن ببنە دایک و سیما شادکامیش سەرەڕای ئەوەیکە ٤ جار عەمەل کراوە بەڵام ئێش و ئازارەکانی کۆتاییان پێ نەهاتووە.
ناوبراو باسی لەوەش کردووە، ئامینە ڕاک زیاترین ڕێژەی سووتانی هەیە و سیما مرادیش بە هۆی سووتانی زۆر ئێشی زۆری لە گەردنی دایە و ئەگەر کچی وەزیری پەروەردە و ڕاهێنان بەم چەشنە دەسووتا وا بە ساکاری لێی تێپەڕ نەدەبوون.
لە ڕووداوی ئاگرگرتنی قوتابخانەی کچانە لە گوندی شیناوێی شاری پیرانشار لە پارێزگای ورمێ لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، زیاتر لە ٢٩ کچ تووشی سووتاوی لە نێوان ٢٥هەتا ٧٥ % بوون، کە دوو کەسیان بە هۆی سەختی برینەکانیانەوە گیانیان لە دەست دا.
ئاگرکەوتنەوە لە قوتابخانەی کچانەی شیناوێ، ئاکامی نەخوازراوی ڕۆحی و کۆمەڵایەتی بۆ بریندارەکان، ئەندامانی بنەماڵە و خەڵکی گوندی شیناوێ دروست کردووە.