کۆڵبەرێکی کورد، بە هۆی سەرماوە لە شاخی "کانی خوا"ی شاری پیرانشار گیانی لە دەست دا.
کۆڵبەرێکی کورد، بە هۆی سەرماوە لە شاخی "کانی خوا"ی شاری پیرانشار گیانی لە دەست دا.
بەپێی هەواڵ، ڕۆژی شەممە 12ی ڕەشەممەی 1396، تەرمی کۆڵبەرێکی کورد، بە ناوی "خزر عەبدوڵڵاهی" تەمەن 60 ساڵ و خەڵکی شاری پیرانشار لە لایەن خەڵکەوە لە شاخی "کانی خوا"ی پیرانشار دۆزرایەوە.
خزر عەبدوڵاهی بە هۆی سەرمابردووییەوە لە شاخی کانی خوا گیانی لە دەست داوە و تەرمی ناوبراو بەهاوکاری خەڵک لە نێو بەفردا دۆزرایەوە.
لەو پێوەندییەدا ڕۆژی چوارشەممە ١١ی ڕێبەندان، تەرمی دوو کۆڵبەری کورد، بە ناوەکانی "جەدیح و سەبری وەلی نژاد" خەڵکی ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ، کە لە کاتی کۆڵبەریدا لە ژێر هەرەسی بەفردا گیانیان لە دەست دابوو، دوای چوار ڕۆژ لە بەرزاییەکانی مارمیشۆدا دۆزرایەوە.
هاتنی وەرزی سەرما و بارینی بەفری قورس، یەکێکی دیکە لەو مەترسیانەیە، کە لە سنوورەکانی کوردستان کۆڵبەران لەگەڵی بەرەوڕوون.