دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیم چوار بەندکراوی کوردی لە گرتووخانەکانی کرماشان و ورمێ لەسێدارە داوە.
دەزگای سەرکوتگەری قەزایی رژیم چوار بەندکراوی کوردی لە گرتووخانەکانی کرماشان و ورمێ لەسێدارە داوە.
بەپێی هەواڵ، رۆژی یەکشەممە 13ی رەشەمەی 1396ی هەتاوی دەزگای قەزایی رژیملا ئێران حوکمی ئێعدامی سێ بەندکراوی کوردی لە گرتووخانەی ناوەندی کردماشان جێبەجێ کردووە.
ناوی دوو لە ئێعدامکراوەکانی کرماشان بریتیە لە مەسعود وەکیلی 27 ساڵە و خەڵکی جوانرۆ کە ساڵی 1394ەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپاوە. ئەوی دیکەش ناوی کەیوان راشخوار زەردویی 27 ساڵە بووە.
هەروەها رۆژی دووشەممە 14ی رەشەمەی 1396 دەزگای قەزایی رژیم حوکمی ئێعدامی بەندکراوێکی کوردی بەناوی ئەبووبەکر سەلیمی خەڵکی شاری رەبەت لە گرتووخانەی ورمێ جێبەجێ کردووە.
ئەبووبەکر 10 ساڵ لەوەپێش بە تاوانی کوشتنی ئانقەست دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای قەزایی رژیمەوە حوکمی ئێعدامی بەسەردا سەپا.