لە راگەیەندراوێکدا کۆشکی سپی دەڵێ کەمپینی رژیمی سوریە کە لەلایەن روسیە و رژیمی ئێرانەوە پشتیوانی دەکرێ خەریکی کوشتنی خەڵکی مەدەنی بە بیانووی کردەوەی دژی تیرۆرە. لە دوای دوا خستنی پەسەند کردنی بریارنامەی 2401ی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان کە خوازیاری ئاگربڕی سی رۆژە لە سەرانسەری سوریە بو، روسیە بەندەکانی ئەو بریارنامەی لەبەرچاو نەگرت و خەڵکی مەدەنی کردوەتە ئامانج. هاوشێوەی کردەوەیەک کە بۆ لەناوبردنی حەلەب لە ساڵی 2016 ئەنجامی دا کە بووە هۆی کوژرانی هەزاران کەس لە خەڵکی سڤیل.
جیهانی پێشکەوتوو نابێ تەحەمولی کەڵک وەرگرتنی رژیمی ئەسەد لە چەکی شیمیایی بکات.