__ بارودۆخی جەستەیی ژنە زیندانیێکی سیاسی کورد نالەبارە
__ دەستبەسەرکردنی باوکی چالاکێکی سیاسی کورد
__ هاووڵاتیێکی پاوەیی بە تۆمەتی بێ رێزی بە خامنەیی بە 5 ساڵ زیندان سزا درا
__ چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کوردستان بەرێوە چوو
__ بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق لە ئێران لە چاو ساڵی رابردوو
__ تەقینەوە له ناوچهی شیعهنشینی دیمهشق 60 کوژراو و 40 برینداری لێکهوتهوه
__ 10 هەزار منداڵی کۆچبەر لە ئەوروپا ونبوون
بارودۆخی جەستەیی ژنە زیندانیێکی سیاسی کورد نالەبارە
بارودۆخی جەستەیی ژنە زیندانیێکی سیاسی کورد لە زیندانی ناوەندی سنە نالەبارە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، بارودۆخی جەستەیی زیندانی سیاسی کورد، سەفیە سادقی لە زیندانی سنە نالەبارە. بە پێی ئەم راپۆرتە، رۆژی دووشەممە 12ی رێبەندانی 1394، بارودۆخی جەستەیی زیندانی سیاسی کورد، سەفیە سادقی تێکژووە و بەرپرسانی زیندانی ناوەندی سنە پێشیان بە رۆیشتنی ناوبراوو بۆ بیمارستان گرتووە. لە کاتێکدا کە ناوبراو بە نەخۆشی دڵ و گۆرچیلە گیرۆدەیە و مەترسی لە دەستدانی گۆرچیلەی لە ئارادایە. جێگەی باسە کە سەفیە سادقی لە ساڵی 1389، لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە دەستبەسەر کرا و دواتر لە دادگای شاری سنە بە 15 ساڵ زیندان مەحکووم کرا.
دەستبەسەرکردنی باوکی چالاکێکی سیاسی کورد
ئیتلاعاتی شاری مەریوان لە پارێزگای کوردستان، هەوڵی زەوت کردنی خانووی هاووڵاتییەکی کورد دەدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، لە ڕۆژانی ڕابردوودا هێزەکانی ئیتلاعاتی مەریوان بە حوکمی دەستبەسەردا گرتنی "دارایی نەگوازراو"ەوە، چوونەتە ماڵی هاووڵاتییەکی کورد. خانووی ناسر برزوویی چەند ساڵ لەمەوبەر لەبریی ئازادیی مەرجداری کوڕەکەیان لە زیندان، لە بارمتەدا بووە.مەنسوور برزوویی کوڕی ناسر لە سەرەتاکانی ڕەشەمەی ٩٢دا، بەهۆکاری سیاسی و لە ژێر فشاری هێزە ئەمنییەکانی مەریواندا، بە ناچاری وڵاتی ئێرانی بەجێ هێشتووە و ئێستا لە بەریتانیا دەژی. لە نێوەڕاستی حەوتووی ڕابردوودا، هێزەکانی ئیتلاعاتی مەریوان، چوونە بەر ماڵی ناسر برزوویی و وێرای پێدانی نامەی زەوت کردنی خانووەکەی، ناوبراویشیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گواستووەتەوە.هەروەها لە دوو ساڵی ڕابردوودا، چەندین جار ناسر بانگ کراوەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان و بە وتەی مەنسوور، لە بازجووییەکاندا بە باوکیان گوتووەØ› یان کوڕەکەتان لە هەندەران بێننەوە یان بە گشتی لە دژایەتی کۆماری ئیسلامیی ئێران دەست هەڵگرێت.
هاووڵاتیێکی پاوەیی بە تۆمەتی بێ رێزی بە خامنەیی بە 5 ساڵ زیندان سزا درا
ڕاپۆڕتێکی ئیتلاعاتی سپای پارێزگای کرماشان بە دادگە، سەپاندی زیندانی بەسەر لاوێکی پاوەیی بەدواوە بوو.بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دادگەی شۆڕشی شاری پاوە برووسکەی زیندانی کردنی هاووڵاتییەکی کورد بەناوی هێرش لهۆنی کوڕی محممەدعەلی دەر کرد. لەو حوکمەدا، بۆ تۆمەتی ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکانی دژبەر حکوومەتی ئیسلامی، ٣ ساڵ زیندانی تەعزیری و لە تۆمەتی بێ ڕێزی بە دامەزرێنەری کۆماری ئیسلامیش ٢ ساڵ زیندانی بڕاوەتەوە. دەرچوونی ئەو ٥ ساڵ زیندانییە بە پشتبەستن بە مادەکانی ٤٢٦ و ٤٣١ لە یاسای دادرەسی کەیفەری بووە.بەوتەی یەکێک لە نزیکەکانی هێرش لهۆنی، هێزە ئەمنییەکانی سپای پاسداران لە کۆتایی هاوینی ئەو ساڵ ناوبراویان دەستبەسەر و هەموو کەرەستە شەخسیەکانی وەک کامپیۆتێر لە لایەن ئەو هێزانەوە دەستی بەسەردا گیراوە.دەستبەسەر و دەرچوونی بڕیاری زیندان بۆ هاووڵاتیانی کورد لە بەرەبەری گەڵاڵەی ناسراو بە "تاوانی سیاسی" لە مەجلێسی شووڕای ئیسلامییە کە بە پێی ئەو بڕگەیە ئەندامەتی لە حیزبە کوردییەکان، تاوان سیاسی هەژمار ناکرێت و لەتەک ئەو کەسانە وەک " ئەمنیەتی" هەڵسووکەوت دەکرێت.
چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی کوردستان بەرێوە چوو
رۆژی یەکشەممە 11ی رێبەندانی 1394، چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتی لە شارەکانی، سنە، کرماشان و ئیسلامئابادی غەرب بە نیشانەی نارەزایەتی بە سیاسەتە داگیرکارییەکانی رژێمی ئاخوندی بەرێوە چوو. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی فەجری شاهۆ بۆ دووهەمین جار بە هۆی پێنەدانی 3ی مانگ حەقدەستی دوواکەوتوویان لە شاری سنە دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی, لە شاری کرماشان، کۆمەڵێکی بەرچاو لە کارمەندانی شیرکەتی تەوان گۆستەری غەرب لە نارەزایەتی بە دەرکردنیان بە بیانووی نەبوونی نوجە و کەم کردنەوەی هێزی کار لە بەرانبەر ئەو شیرکەتەدا کۆبوونەوەی نارەزایەتییان ساز کرد و خوازیاری روونکردنەوەی بارودۆخیان بوون. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە شاری ئیسلامئابادی غەرەب، کۆمەڵێک لە کارمەندانی شیرکەتی لەبەنیاتی مانیزان بە هۆی پێنەدانی مافی ئیزافە کاری دەستیان دایە کۆبوونەوەی نارەزایەتی. جێگەی باسە کە هەر لە شاری سنە، دانیشتووانی شارەکی حەسەن ئاوا لە نارەزایەتی بە کۆبوونەوەی زبڵ و خاشاک لە ناو شارەکەکەیان و کەمتەرخەمی بەرپرسانی شارەوانی لە بەرانبەر شارەداری ناوچەکە لە شەقامی 24 مەتری کۆبوونەوە و رایانگەیاند کە شارەوانی مانگانەت پووڵی کۆکردنەوەی ئەو زبڵانە لە ئێمە وەردەگرێت بەڵام هیچ کارێک ناکەن.
بەرزبوونەوەی رێژەی تەڵاق لە ئێران لە چاو ساڵی رابردوو
رێژەی تەڵاق لە ئێران لە ماوەی یەک ساڵی پێشوودا، لە سەدا ٩، زیادی کردووە و لە بەرانبەر هەر سەد حاڵەتی هاوسەگیریدا، ٣٨ حاڵەتی تەڵاق ڕوودەدات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، پوران ولویون ڕاوێژکاری وەزیری دادگوستەریی و دیوانی باڵای وڵات ڕایگەیاندØ› لە ٩مانگی ڕابردووی ئەمساڵدا، نیسبەتی تەڵاق بە هاوسەرگیری، لە سەدا ٢٣.٥بووە و بە واتایەکی دیکە، لە سەدا ٨.٩٣، ڕێژەی تەڵاق لە ئێران بەرزبوونەوەی بە خۆوە بینیووە. ئەو ڕاوێژکارەی وەزیری دادگوستەری لە درێژەدا ووتیØ› لە بەڵگەنامە نێونەتەوەییەکاندا، ڕاگەیەندراوی نەهێشتنی توندتیژی دژی ژنان بەرچاو دەکەوێت، بەڵام تەنیا لە چوارچێوەی وەها ڕاگەیەندراوگەلێکدا، ئێمە ناتوانین بە کردەوە کارێک بۆ کەمکردنەوەی تەڵاق و توندتیژیی دژ بە ژنان ئەنجام بدەین. ولویون لە درێژەدا ئەوەشی ڕاگەیاند کەØ› دەبێ یاسایەک بۆ بنەماڵە هەبێت کە ستەم لە سەر ژنان لەو دەستوورەدا قەدەغە بکرێت، هەرچەند بۆ پاراستنی کەرامەتی ژنان ڕاگەیەنراوە کە پێویستە پولیسی قەزایی ژنان لە دادگایی کردنی ژناندا بەشدار بن. عەلی ئەکبەر مەخزوونی وێڕای ئاماژە کردن بە ئامارەکانی زانیاریی ڕێژەیی رێکخراوی باری کەسێتی لە ماوەی ٦ مانگی سەرەتایی ئەمساڵەوە، ٨٣هەزار و ٢٧٧حاڵەتی تەڵاق روویداوە، کە ٧٤هەزار و ٩٤٢حاڵەت لە شارەکان و ٨هەزار و ٣٣٥حاڵەتی دیکەش لە گوندەکان بووە. ناوبراو لە درێژەدا وتیØ› ئاماری تەڵاق بە نیسبەتی ئاماری هاوشێوەی ساڵی پێشوو، لە سەدا٩.٣ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیوە.
تەقینەوە له ناوچهی شیعهنشینی دیمهشق 60 کوژراو و 40 برینداری لێکهوتهوه
بههۆی دوو تەقینەوەی داعش له شاری دیمهشقی سووریا لانیکهم 60 کهس کوژران و 40 کهسی دیکهش بریندار بوون. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، وێرای زانیارییه وهدهستهاتووهکان له سهرچاوه ناوچهییهکان له 2 تهقینهوهی جۆراوجۆر له دیمهشقی سووریا لانیکهم 60 کهس کوژران و 40 کهسی دیکهش بریندار بوون. ئهم تەقینەوەیە لە ناوچه شیعهنشینهکانی دیمهشق له بارودۆخێکدا ڕوو دهدات که لایهنهکان له کۆنفڕانسی ژێنێڤی 3 بۆ لێکدانهوهی قهیرانی سووریا و دۆزینهوهی ڕێگهچارهی کۆتایی بۆ ئهم قهیرانه دانوستانهکانی خۆیان پێوشوێنگری دهکهن. ڕاگەیێنەرییەکان باس لە تەقینەوەی یهکێک لهم بۆمبانه له ناوچهی زهینهبییهی دیمهشق که مهزارگهی زهینهبی تێدایه، دەکەن. شایانی باسه دهوڵهتی ئیسلامی عێراق و شام (داعش) بهرپرسیارێتی ئهم بۆمبدانهرییەی وهئهستۆ گرتووه.
10 هەزار منداڵی کۆچبەر لە ئەوروپا ونبوون
زیاتر لە 10 هەزار منداڵی کۆچبەر و پەنابەر کە کەسیان لەگەڵدا نەبووە لە ئەوروپا ونبوونە،بەپێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، دەزگای جێبەجێکردنی یاسای ئەوروپی ( یۆرۆپۆل) ترسی هەیە زۆربەی ئەو منداڵانە بازرگانی سێکسیان پێبکرێت، یان کرابنە کۆیلە. برەین دۆناڵد، بەڕێوەبەری ئۆفیسی راگەیاندنی یۆرۆپۆل لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند " ئەو منداڵانە دوای ئەوەی گەیشتوونەتە ئەوروپا ناوی خۆیان تۆمار کردووە، بەڵام دواتر لە سیستەمدا ونبوونە" ئەو، هەروەها دەڵێ " ئێستا ئێمە بەدوای زیاتر لە 10 هەزار منداڵدا دەگەڕێین، کە تەنیا لە ئیتاڵیا 5 هەزاریان ونبوونە". لەو راپۆرتەدا کە یۆرۆپۆل لە رۆژنامەی ئۆبزێرڤەر-ی بەریتانی بڵاوی کردووەتەوە هاتووە " یۆرۆپۆل بەڵگەی دەستکەوتووە لەسەر بوونی پەیوەندی لە نێوان ئەوانەی دێنە یەکێتی ئەوروپا و، ئەوانەش کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، کە هەندێک لەو کۆچبەرانە لەلایەن ئەو جۆرە گرووپانە بەکاردەهێندرێن و بازرگانی سێکسی و کۆیلایەتییان پێدەکرێت". ساڵی 2015 زیاتر لە ملیۆنێک کەس کە زۆربەیان خەڵکی سووریا بوون بەرەو ئەوروپا کۆچیان کرد. دۆناڵد دەڵێ " ئەگەر تۆمار کرابن یان نا ئەوا باسی 270 هەزار منداڵ دەکەین کە ساڵی رابردوو بەرەو ئەوروپا کۆچیان کردووە".