اوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران چوارەم کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوەبر
ڕۆژی یەکشەممە، ٤/3/٢٠ ١٨ی زایینی، ناوەندی هاوکاری حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە بارەگای ناوەندی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئیران چوارەم کۆبوونەوەی خۆیان بەڕێوەبرد. لەم کۆبوونەوەیەدا کە چەند سەعاتی خایاند قسە لە سەر چەند پرسێکی گرینگی ناوچەکە و بابەتی رۆژ و کاروباری ناوەندی هاوکاری کرا.
سەرەتا راپۆرتێک لە کاری ئەو ماوەیەی ناوەند پێش کەش کرا و لایەنە بە هێز و لاوازییەکانی قسەی لەسەر کرا و چەندین رێوشوێن بۆ باشتر کردنی کاری ناوەند پەسەند کرا.
لە سەر بابەتەکانی ٨ی مارس ڕۆژی جیهانی ژن و جەژنی نەتەوەیی نەورۆز و هاوکاری زیاتری حیزبەکانی بەشدار لە ناوەندی هاوکاری، ئاڵوگۆری بیرورا کرا و لەو پێوەندییەدا چەنین بریار بۆ کاری هاوبەش دران و لەسەر تەوەری نەورۆز حیزبەکانی ناوەند بریاریان دا نەورۆز هیمای خۆراگری و شادی نەتەوەکەمان بکەنە دەرفەتێک بۆ بەگژدا چوونەوەی هێزە داپلۆسێنەرەکانی رژیمی ئێران و هاوکات خەڵکی کارەسات دیتووی پارێزگای کرماشان لەبیر نەکەن.
لەو کۆبوونەوەیدا قسە لەسەر کردەوەی ترۆریستی لەراست دوو ئەندامی حدکا کراو و وێرای هاوخەمی لەگەڵ حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران لایەنەکانی ئەم چەشنە کردەوە ترۆریستیانە تاوتوێ کران.
ناوەندی هاوکاریی حیزبەکانی کوردستانی ئێران لە پێنج حیزبی سیاسی کوردستانی ڕۆژهەڵات (سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران ، کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران و کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان) پێکهاتووە.