دیوانی بەرزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تانەی بانکی ناوەندی رژیمی ئێران بە حوکمی دادگای سەرەتایی ئەمریکای رەد کردەوە.
دیوانی بەرزی ئەمریکا تانەی بانکی ناوەندی رژیمی ئێرانی لەپێوەند بە سزای تیرۆریزم رەد کردەوە
رۆژی دووشەممە 14ی رەشەمەی 1396 دیوانی بەرزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا تانەی بانکی ناوەندی رژیمی ئێران بە حوکمی دادگای سەرەتایی ئەمریکای رەد کردەوە. ئەو حوکمە قەرەبووی قوربانیانی هێرشی تیرۆریستی تاقمەچەکدارەکانی نزیک لە رژیمی ئێران دەکاتەوە لە رێگەی داراییەکانی ئەو بانکە دەوڵەتیەوە دابین دەکرێ.
بەپێی راپۆرتی رۆیتەرز حوکمی دادگای پێشوو رێگە بە هەندێ لە داواکاران دەدا کە نزیک بە 17 ملیار و شەشسەد ملوێن دولار قەرزی دوو ناوەندی ئەمریکایی بە بانکی ناوندی، نزیک بە یەک ملیار دولار سزای دیاری کراو لە باقی دادگاکان وەرگرنەوە. شیرکەتەکانی ویزا و فرانکلین ریسورسز ئەو رێژە پووڵە لە بابەت کەڵک وەرگرتنی کارتە ئیعتباریەکانی موشتەریەکانیان لە ئێران بە بانکی ناوەندی ئەو وەلاتە قەرزارن. حوکمی رۆژی دووشەممەی دیوانی بەرزی ئەمریکا دووهەمین حوکمی ئەو دیوانەیە لە دوو حەوتووی رابردوودا کە پەروەرندەی خۆبواردنی رژیمی ئێران لە دانی قەرەبوو بۆ کەس وکاری قوربانیانی تیرۆریزمە کە دەرچووە.