رۆژی دوو شەممە 14ی رەشەمەی 1396 مایک پێنس جێگری سەرۆککۆماری ئەمریکا لە وتارێکدا لە واشنتۆن وتی: ئەگەر چاکسازی لە رێکەوتنی ناوکەیی نەکرێ دۆناڵد ترامپ لەو رێکەوتنە کە ئیمزای سەرۆککۆماری پێشووی لەسەرە دەچێتەدەر.
مایک پێنس ئەوەی بیرهێنایەوە کە " هەڵە مەکەن ئەوە ئاخرین شانسی ئەوانە. ئەگر لە چەند مانگی داهاتوودا رێکەوتنی ناوکەیی لەگەڵ رژیمی ئێران چارەسەر نەکرێ هەر زوو ئەمریکا لێی دەچێتەدەر. ناوبراو هەروەها لەبارەی کردەوەی زێدەخواوی و هاندەرانەی رژیمی ئێران لە خۆرهەڵاتی ناوەراست کاردانەوەیان دەبێ.
مایک پێنس گوتی رێگە نادەین کە شکانی داعەش بێتە هۆی سەرکەوتنی رژیمی ئێران.
جێگری سەرۆکی ئەمریکا لە درێژەدا وتیک رژیمی ئێران لە ساڵی رابردوودا زیاتر لە 4 ملیار دولاری بۆ تاقممە تیرۆریستەکان خەرج کردووە.
مایک پێنس وتی: هەڵسوکەوتی رژیمی ئێران بێ وەڵام نامێنێتەوە.