هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

په‌یامی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران،به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان

په‌یامی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران،به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان

8ی مارسی هه‌‌‌موو ساڵێک وه‌‌‌بیرهێنه‌‌‌ری مێژوویه‌‌‌ک له‌‌‌ تێکۆشانی بێ وچانی ژنان له‌‌‌ سه‌‌‌رانسه‌‌‌ری جیهاندا بۆ دابینبوونی مافه‌‌‌کانیان و گه‌‌‌یشتن به‌‌‌ یه‌‌‌کسانیی راسته‌‌‌قینه‌‌‌ی نێوان مرۆڤه‌‌‌کانه‌‌‌.

ژنانی کۆمه‌‌‌ڵگای ئێران و ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستانیش به‌‌‌تایبه‌‌‌تی له‌‌‌م ساڵانه‌‌‌ی دواییدا خه‌‌‌بات و تێکۆشانێکی ماندوویی نه‌‌‌ناسانه‌‌‌یان بۆ پاشه‌‌‌کشه‌‌‌کردن به‌‌‌ سیستمی کۆماری ئیسلامی و یاساکانی که‌‌‌ له‌‌‌سه‌‌‌ر بناغه‌‌‌ی چه‌‌‌ندین جۆر هه‌‌‌ڵاواردن و یه‌‌‌ک له‌‌‌وانه‌‌‌ش سته‌‌‌م و هه‌‌‌ڵاواردنی ڕه‌‌‌گه‌‌‌زی دژ به‌‌‌ ژنان بنیات نراوه‌‌‌، به‌‌‌ڕێوه‌‌‌ بردووه‌‌‌. ئه‌‌‌و سیستمه‌‌‌ سیاسییه‌‌‌ی که‌‌‌ ئێستا وه‌‌‌کوو وه‌‌‌یشوومه‌‌‌یه‌‌‌ک باڵی به‌‌‌سه‌‌‌ر وڵاته‌‌‌که‌‌‌ماندا کێشاوه‌‌‌، هه‌‌‌م میراتگری کۆمه‌‌‌ڵێک داب و نه‌‌‌ریتی پیاوسالارانه‌‌‌یه‌‌‌ که‌‌‌ خۆبه‌‌‌خۆ دژ به‌‌‌ ویستی ڕه‌‌‌وا و ئه‌‌‌مڕۆیی ژنانی یه‌‌‌کسانیخواز کار ده‌‌‌کات و هه‌‌‌م بۆ خۆی به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنه‌‌‌ری کولتوور و عه‌‌‌قڵیه‌‌‌تێکی ئیدئۆلۆژیکه‌‌‌ که‌‌‌ ژن له‌‌‌و کولتووره‌‌‌دا خاوه‌‌‌نی هیچ مافێک و هه‌‌‌ڵگری هیچ بایه‌‌‌خێکی مرۆیی نیه‌‌‌ و ته‌‌‌نیا وه‌‌‌کوو ئامراز و کاڵا و کۆیله‌‌‌یه‌‌‌ک بۆ خزمه‌‌‌تکردن به‌‌‌ پیاوان و ده‌‌‌زگای به‌‌‌رهه‌‌‌مهێنانی حه‌‌‌شیمه‌‌‌تێکی گوێڕایه‌‌‌ڵ و په‌‌‌روه‌‌‌رده‌‌‌کردنی سه‌‌‌رباز بۆ به‌‌‌رده‌‌‌وامی و مانه‌‌‌وه‌‌‌ی سیستم چاوی لێ ده‌‌‌کرێت.

له‌‌‌ دیارییه‌‌‌کانی ئه‌‌‌و سیستمه‌‌‌ بۆ ژنان ده‌‌‌توانین ئاماژه‌‌‌ بۆ هه‌‌‌ڵاواردن له‌‌‌ بواری میرات، یاسای فره‌‌‌ژنی و یاساکانی دیکه‌‌‌ی تایبه‌‌‌ت به‌‌‌ پێگه‌‌‌ی ژن له‌‌‌ بنه‌‌‌ماڵه‌‌‌ و ژیانی هاوبه‌‌‌شدا، قه‌‌‌ساس و حه‌‌‌د و ته‌‌‌عزیر و خوێنبایی، ڕه‌‌‌واییدان به‌‌‌ قه‌‌‌تڵی نامووسی، ده‌‌‌ستدرێژیی سێکسی له‌‌‌ زیندانه‌‌‌کاندا، به‌‌‌ردبارانکردن، گه‌‌‌شتی ئیرشاد، حیجابی زۆره‌‌‌ملی و به‌‌‌ربه‌‌‌ست دانان بۆ به‌‌‌شداریی چالاکانه‌‌‌ و ئازادی ژنان له‌‌‌ بواره‌‌‌کانی ژیانی سیاسی و کولتووری و کۆمه‌‌‌ڵایه‌‌‌تیدا بکه‌‌‌ین که‌‌‌ له‌‌‌ دووتوێی هه‌‌‌واڵه‌‌‌کانی پێوه‌‌‌ندیدار به‌‌‌ پێشێلکردنی مافه‌‌‌کانی ژنان و کاره‌‌‌ساته‌‌‌کانی پێوه‌‌‌ندیدار به‌‌‌ ژیانی ژنان وه‌‌‌کوو تووشبوون به‌‌‌ ماده‌‌‌ سڕکه‌‌‌ره‌‌‌کان، خۆکوژی و خه‌‌‌مۆکیدا خۆی ده‌‌‌نوێنێت و به‌‌‌شێکی زۆر که‌‌‌م له‌‌‌و ڕاستییانه‌‌‌ له‌‌‌ ڕاپۆرتی ڕێکخراوه‌‌‌کانی مافی مرۆڤی نێوخۆیی و نێوده‌‌‌وڵه‌‌‌تیدا ڕه‌‌‌نگ ده‌‌‌داته‌‌‌وه‌‌‌.

له‌‌‌ وه‌‌‌ها کۆمه‌‌‌ڵگا و سیستمێکدا ژنان و پیاوانی یه‌‌‌کسانیخواز ئه‌‌‌رکێکی زۆر قورسیان بۆ هه‌‌‌ڵگرتنی به‌‌‌ربه‌‌‌سته‌‌‌کان له‌‌‌ ئه‌‌‌ستۆیه‌‌‌ و له‌‌‌گه‌‌‌ڵ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و گوشاری سیستمی سیاسی و توێژی کۆنه‌‌‌پارێز و دواکه‌‌‌وتووی کۆمه‌‌‌ڵگا به‌‌‌ره‌‌‌وڕوو ده‌‌‌بنه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ چاوی به‌‌‌ دیتنی پێناسه‌‌‌یه‌‌‌کی نوێ و مرۆڤسالارانه‌‌‌ بۆ پێگه‌‌‌ی ژن و پێکهێنانی هاوسه‌‌‌نگییه‌‌‌کی ڕاسته‌‌‌قینه‌‌‌ له‌‌‌ نێوان ژن و پیاودا هه‌‌‌ڵنایه‌‌‌ت.

له‌‌‌گه‌‌‌ڵ ئه‌‌‌وه‌‌‌شدا ژنانی خه‌‌‌باتکاری ئێران و کوردستان بوێرانه‌‌‌ بۆ داکۆکی له‌‌‌ مافه‌‌‌کانی خۆیان ڕاوه‌‌‌ستاون و تێچووی قورسی ئه‌‌‌و خه‌‌‌باته‌‌‌ هه‌‌‌رگیز نه‌‌‌بۆته‌‌‌ هۆی ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ژنان له‌‌‌ داوا ڕه‌‌‌واکانی خۆیان پاشگه‌‌‌ز ببنه‌‌‌وه‌‌‌.

له‌‌‌م ساڵانه‌‌‌ی دواییدا خه‌‌‌باتی ژنان بۆ لابردنی کۆسپه‌‌‌کانی سه‌‌‌ر ڕێگای وه‌‌‌دیهێنانی مافه‌‌‌کانیان، ڕۆژ له‌‌‌ دوای ڕۆژ زیاتر بۆته‌‌‌ به‌‌‌شێکی دانه‌‌‌بڕاو و پێشه‌‌‌نگی خه‌‌‌باتی هه‌‌‌موو چین و توێژه‌‌‌ ماف پێشێلکراوه‌‌‌کان بۆ به‌‌‌ چۆکداهێنان و ڕووخاندنی سیستمی سه‌‌‌ره‌‌‌ڕۆ و دژه‌‌‌مرۆیی کۆماری ئیسلامی.

له‌‌‌ خۆپیشاندانه‌‌‌ تابۆشکێنه‌‌‌کانی زستانی ئه‌‌‌م ساڵیشدا ژنان به‌‌‌ به‌‌‌شداریی خۆیان له‌‌‌ ڕێکخستن و به‌‌‌هێزکردنی ڕاپه‌‌‌ڕینه‌‌‌ جه‌‌‌ماوه‌‌‌رییه‌‌‌کانی خه‌‌‌ڵکدا توانیان ڕۆڵێکی ئازایانه‌‌‌ بگێڕن و ببنه‌‌‌ هێما و پێشه‌‌‌نگی به‌‌‌شێک له‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تییه‌‌‌کان. نموونه‌‌‌ی هه‌‌‌ره‌‌‌دیاری ئه‌‌‌و هه‌‌‌وڵانه‌‌‌ی ژنان، ڕووداوی لابردنی حیجابی زۆره‌‌‌ملی وه‌‌‌کوو یه‌‌‌کێک له‌‌‌ هێماکانی ده‌‌‌سه‌‌‌ڵاتی ژنکوژی کۆماری ئیسلامییه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ هه‌‌‌نگاوی بوێرانه‌‌‌ی کچێک له‌‌‌ شه‌‌‌قامی ئینقلابی تارانه‌‌‌وه‌‌‌ ده‌‌‌ستی پێکرد و سه‌‌‌ره‌‌‌ڕای ئه‌‌‌وه‌‌‌ی که‌‌‌ ڕێژیم هه‌‌‌وڵی داوه‌‌‌ به‌‌‌ هه‌‌‌ڕه‌‌‌شه‌‌‌ و سه‌‌‌رکوت و گرتن و لێدان، پێش به‌‌‌ په‌‌‌ره‌‌‌سه‌‌‌ندنی ئه‌‌‌و جۆره‌‌‌ ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تییانه‌‌‌ بگرێت، له‌‌‌ ماوه‌‌‌یه‌‌‌کی کورتدا چالاکیی "کچانی شه‌‌‌قامی ئینقلاب" بوو به‌‌‌ نه‌‌‌ریتێکی گشتی بۆ ده‌‌‌ربڕینی ناڕه‌‌‌زایه‌‌‌تیی ژنان دژ به‌‌‌ کۆماری  ئیسلامی و یاساکانی.

ئێمه‌‌‌ وه‌‌‌کوو ناوه‌‌‌ندی هاوکاریی حیزبه‌‌‌کانی ڕۆژهه‌‌‌ڵاتی کوردستان وێڕای پیرۆزبایی 8ی مارس له‌‌‌ هه‌‌‌موو ژنانی جیهان به‌‌‌تایبه‌‌‌تی ژنانی یه‌‌‌کسانیخوازی وڵاته‌‌‌که‌‌‌مان، پشتیوانیی خۆمان له‌‌‌ هه‌‌‌موو داوا ڕه‌‌‌واکانی ژنان بۆ پێکهێنانی کۆمه‌‌‌ڵگایه‌‌‌کی به‌‌‌خته‌‌‌وه‌‌‌ر و ژیانێکی مرۆیی که‌‌‌ له‌‌‌ ڕاستیدا داواکاری و ویستی هه‌‌‌موومانه‌‌‌، ده‌‌‌رده‌‌‌بڕین، له‌‌‌ هه‌‌‌ر ده‌‌‌رفه‌‌‌تێکدا و له‌‌‌ هه‌‌‌ر تریبوونێکه‌‌‌وه‌‌‌ که‌‌‌ له‌‌‌ به‌‌‌رده‌‌‌ستماندا بێت، ده‌‌‌نگمان ده‌‌‌خه‌‌‌ینه‌‌‌ پاڵ ده‌‌‌نگی هاواری مافخوازانه‌‌‌ی ژنانی به‌‌‌ندکراوی وڵاته‌‌‌که‌‌‌مان و خه‌‌‌بات بۆ دابینبوونی ماف و داخوازییه‌‌‌کانیان به‌‌‌ ئه‌‌‌رکی له‌‌‌پێشینه‌‌‌ی خۆمان ده‌‌‌زانین.

سڵاو له‌‌‌ ژنانی مافخواز و خه‌‌‌باتگێڕی وڵاته‌‌‌که‌‌‌مان

سه‌‌‌رکه‌‌‌وتوو بێت خه‌‌‌باتی یه‌‌‌کسانیخوازانه‌‌‌ی ژنان

ناوه‌‌‌ندی هاوکاریی حیزبه‌‌‌کانی کوردستانی ئێران

پێکهاتوو لە :

سازمانی  خەباتی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی شۆرشگێری زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران

کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان

حیزبی دێموکراتی کوردستان

حیزنی دێموکراتی کوردستانی ئێران

8ی مارسی 2018ی زایینی


6 ساڵ و 8 مانگ و 15 ڕۆژ و 14 کاتژمێر و 33 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

په‌یامی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران،به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان

په‌یامی ناوه‌ندی هاوکاریی حیزبه‌کانی کوردستانی ئێران،به‌ بۆنه‌ی 8ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ئافره‌تان

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران