کەسایەتیەکی خۆشناوی ناوچەی مەهاباد و مامی بەرێز کامیل نوورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان کۆچی دوایی کرد.
کەسایەتیەکی خۆشناوی ناوچەی مەهاباد و مامی بەرێز کامیل نوورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمان کۆچی دوایی کرد.
رۆژی شەممە رێکەوتی 12ی رەشەممەی 1396 سەیید محەممەد چاپاشی کەسایەتی دیاری بازاری مەهاباد و هاوکات مامی کامیل نورانی فەرد ئەندامی دەفتەری سیاسی سازمانی خەبات بەهۆی نەخۆشیەکی سەخت کۆچی دوایی کرد.
سەیید محەممەد ناسراو بە سەیید محەممەدی دایەگەورە کەسێکی خۆشناوی شاری مەهاباد بوو کە یارمەتیدەری شۆرشی رزگاریخوازانەی نەتەوەکەمان بوو و لەراست نیشتمان و گەلی بەش مەینەت بەدەربەست بوو.
بەبۆنەوە پرسە و سەرەخۆشی لە برای بەرێز کاک کامیلی نوورانی فەرد و خانەوادەی چاپاشی و نوورانی فەرد بە تێکرا دەکەین و خۆمان بە شەریکی خەمیان دەزانین و دەخوازین ئەوە دواخەمیان بێ.