بەرێوەبەری هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی کۆمیتەی هێزە ژەکدارەکانی سەنا وتی رژیمی ئێران هەروا سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمە.
رۆژی سێ شەممە 15ی رەشەمەی 1396 دانێڵ کوتس بەرێوەبەری هەواڵگری نەتەوەیی ئەمریکا لە کۆبوونەوەی لێپرسینەوەو گوێگرتن لە کۆمیتەی هێزە چەکدارەکانی سەنای ئەو وەڵاتە لەبارەی هەرەشە جیهانەکان وتی:
رژیمی ئێران هەروا سەرەکی ترین پشتیوانی تیرۆریزمە لە جیهان و وەک دژمنێک لە خۆرهەڵاتی ناوەراست دەمێنێتەوە.
ناوبراو لە درێژەدا وتی: هەڵسووکەوتی هاندەرانە و هێرشبەرانەی رژیمی ئێران دۆخێکی زۆر هەستیار و پڕ کێشەی بەتایبەت لە عێراق و سوریە و یەمەن خولقاندووە.