قادر قادری کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتی گەڕانەوە لە رێگەی بالیسان- چوارقوڕنە دراوەتە بەر دەسڕێژ
شەوی ڕابردوو ڕێکەوتی ٦ی ڕەشەمەی 1396 قادر قادری کادر و فەرماندەی حیزبی دێموکراتی کوردستان لە کاتی گەڕانەوە لە رێگەی بالیسان- چوارقوڕنە دراوەتە بەر دەسڕێژ و زیاتر لە ٢٠ گوللەی وە تەرمەکەی کەوتووە.
بەپێی ڕاگەیاندراوی حیزبی دیموکرات سەلماندنی ئەو هەواڵە و باس کردن لە ڕابردووی شەهید قادر قادری لە هەرێمی کوردستان بە کردەوەیەکی تیرۆریستی دەزانێ.
لە بەشێک لە ڕاگەیاندراوی حیزبی دێموکراتی کوردستاندا هاتووە: ئەو کادرەی حیزبی دیموکڕات کێشه‌ی شه‌خسیی له‌گه‌ڵ هیچ که‌س و لایه‌نێک نه‌بووه، هه‌ر وه‌ها به وه‌به‌رچاوگرتنی ئه‌و ڕاستییه‌ش که کۆماری ئیسلامی له دوو ساڵی ڕابردوودا، چه‌ندین پیلانی تیرۆریستیی له هه‌رێمی کوردستان له دژی بنکه‌کان و تێکۆشه‌رانی کورد به‌ڕێوه‌بردوون، ئێمه ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران و به‌کرێگیراوه‌کانی به ئه‌نجامده‌ری تێرۆری ئه‌و تێکۆشه‌ره‌ی حیزبمان ده‌زانین.
شایانی گوتنە لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا رژیمی ئێران بە شێوەی جۆراجۆر و بەردەوام هەوڵی کاری تیرۆریستی لە نێو ئەحزابی سیاسی‌دا داوەو هەر لە ماوەی چەند مانگی رابردوودا ناوەندی ئاسایش و دژە تیرۆری سازمانی خەبات لە چەند راگەیندراوێکی ئاشکراو هەروەها بە ئاگادارکردنەوەی لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی ئێران لە مەر سەرهەڵدانەوەی هێرشە ترۆریستیەکانی بەکرێگیراوانی رژیم، هەر لەو ماوەدا توانیویەتی چەندین پیلانی رژیم دژ بە ئەندامان و بەتایبەت سەرکردایەتی سازمان پوچەڵ بکاتەوە.