هه‌ینی 

2 سه‌رماوه‌ز2724
سازمانی خه‌بات ی
کوردستانی
ئێران
sazmanixebat

مێژووی هەشتی مارس، خەباتی ژنی کورد!

مێژووی هەشتی مارس، خەباتی ژنی کورد!

بە درێژایی مێژوو بەشێک لە کار و ئەرکی ژیان لە ئەستۆی ژناندا بووە، جا هەر لە ماڵ هەتا زۆر بابەت و کاری دیکە لە کۆمەڵگەدا قورسایی زۆری کردەوەتە سەر ژنان. هاوکات ژ

فرمێسک ئەردەڵان

بە درێژایی مێژوو بەشێک لە کار و ئەرکی ژیان لە ئەستۆی ژناندا بووە، جا هەر لە ماڵ هەتا زۆر بابەت و کاری دیکە لە کۆمەڵگەدا قورسایی زۆری کردەوەتە سەر ژنان. هاوکات ژنان هەوڵی تەواویان داوە کە زیادەرەویەکان و کاری تاقەتپروکێن قەبووڵ نەکەن و خەباتی خۆیان بۆ بەرورووبونەوەی ستەم و ناحەقیەکان چڕ کردووەتەوەو گەڵێک هەنگاوی باشیان ناوەو دەستکەوتێکی زۆریشیان وەدەست هێناوە کە لە بەشێکی زۆری سەر ئەم گردەزەویە مرۆڤایەتی سوودی لێ بینیوە. هشتی مارس سەرەتا بە ناوی رۆژی جیهانی ژنانی کرێکار ناونراوە ئەویش لەبەر ئەوەی کە لە رۆژی 8ی مارسی 1857دا  ژنانی کرێکاری کارخانەی رستن و چنین لە شاری نیویۆرک هاتنەسەر شەقام و داوای مافەڕەواکانی خۆیان کرد ئەم نارەزایەتی و خۆپیشاندانە لەلایەن هێزی پۆلیسەوە سەرکوت کرا، بەڵام پاش پنجاە ساڵ درێژەدان بە خەبات لەلایەن ژنانەوە، بۆ بەدەس هێنانی مافەکانی خۆیان دیسان لە کارخانەکان خۆپیشاندانیان بەرێوەبرد و مانگرتنیان دەس پێکرد بەڵام لەلایەن نیگهبانەکان درگایان لە سەر داخستن و بە هۆکاریکی نادیار کارخانە ئاگر درا و جگە لە چەن کەس هەموو ئەو ژنانە سووتان. ژنانی درێژەدەری ئەو خباتە هەمووساڵێک لە یەکشەممەی کۆتایی مانگی فوریە خۆپیشاندانی گشتیان لە ئامریکا بەرێوەدەبرد.

کلارا زتکین یەکێ لە بەناوبانگترین ژنانی پارێزەری مافی ژنان  لە رۆژی ۲·ئاگۆست ۱۹۱۰لە شاری کۆپنهاگی دانمارک لە ئەنجۆمەنێک بە بەشداری سەد کەس لە ۱·وڵات رۆژی ٨مارسی بە ناوی رۆژی ژنان و هاوپەیمانی بۆ پاراستنی مافی ژنان و خبات دژ بەنابەرابری و جیاوازی و هەڵاواردنە جیاجیاکان دژ بە ژنان ناو برد. بەو شێوە رۆژی جیهانی ژنان رویشتە نێو بواری سیاسی بەڵام ساڵ بە ساڵ سیاسەت لە سەر رۆژی ژنان لابراو بوو بە رۆژێک کە هاندری ژنان بێت بۆ بەدەس هێنانی مافەرەواکانی خۆیان لە هەموو بوارە سیاسی، ئابووری و کۆمەڵایەتیەکان و بوو بە رۆژێک کە پیاوان دەس خۆشی کەن لە ژنان و  ژنان شان بە شانی پیاوان لە پێشخستنی کۆمەڵگادا بەشدار بن . هەشتی مارس بەدەر لە جیاوازیە سیاسی و ئایینی وفکریەکان رۆژێکە بۆ ژنان. رۆژێکە بۆ ئەوەی ژنان بە گەرانەوە بۆ مێژووی خوێناوی و پر لە خەبات و ماندووبوون لەوە حاڵی بن کە ژن گەلێکی خەباتکار بە رەنج و ماندووبوونی خۆیان رۆژێکیان وەک رۆژی ژنان لە رۆژمێرەکاندا تۆمار کردووە، هاوکات ئەوە رەنج و خەباتی ئەو ژنانە بوو کە بووەتە هۆی ئەوەی لە وەڵاتانی پێشکەوتوو وێرای بیر کردنەوە لە قازانج و مەسڵەحەتی ئابووری مافی کرێکارەکان لەبیر نەکەن و هاوکات زۆر هەڵسوکەوتی نادروست و جیاوازی و هەڵاواردنی رەگەزی وەک عەیبە و کارێکی نایاسایی و نامرۆڤانە لێک بدرێتەوە. لە هەشتی مارس رۆژی ژنان دا ئەو خاڵە وەبیر دێتەوە کە پێویستە ژنان بۆ گەیشتن بە مافە وەدیی نەهاتووەکانیان درێژەدەری رێگای خەباتکارانی پێشوو بین و بە ئیلهام گرتن لە خەباتی ئەوان کار بۆ بەدەست هێنانی ماف و خواستەکان بدەین. لە ئێستادا کە بەشێک لە مافەکانی ژنان بەتایبەت لە وەڵاتانی پێشکەوتووی جیهان هاتووەتەدیی و ژنان بەشێکی کاریگەری ئەو کۆمەڵگانەن، دەتوانن لە باری ئابووری سەربەخۆ بن و هیچ وابەستەیێکیان بۆ پیاوان نەبێ، دەتوانن لە بریاری سیاسی ئەو وەلاتانەدا دەور و نەقشی هاوشێوەی پیاوانیان هەبێ و بەرێوەبەری وەڵاتەکانی خۆیان بکەن، بەڵام رێگا دور و درێژە و لە زۆر ناوچەی دیکەی ئەم گردەزەویە هێشتا ژنان دەچەوسێنەوەو پێویستە بۆ هاتنەدیی یەکسانی و بەرانبەری ژن و پیاو لە کۆمەڵگە دواکەوتووەکان خەبات و تێکۆشان ببێتە کارێکی بەردەوام و بەشێوەیەکی دروست بەر بە کەڵتووری پیاوسالار و سەقەتی ئەو کۆمەڵگایانە بگیرێ. بەداخەوە کۆمەڵگەی کوردستانی ئێرانیش یەکێک لەو کۆمەڵگایانەیە کە گیرۆدەی نەریتی پیاوسالارە هاوکات لەگەڵ بەربەستە کەلتووری و نەریتیەکان، رژیمی دەسەڵاتدار لە ئێران بەهۆی بیری دواکەوتووانەیان و خوێندنەوەیان هەڵە و نامرۆڤانەیان بۆ ژنان، کار و خەباتی ژنانی لەو بەشەی کوردستان قورس و گران کردووە، بەڵام بۆ ئەوەی ئێمە ژنان و کژانی کورد لەو بەشەی کوردستان بتوانین بە ویستە رەواکانمان بگەین پێویستە هاوکات لەگەڵ خەباتی نەتەوەیی بەشێوەیەکی یەکگرتووانە و لۆژیکیانە کار بۆ یەکسانی و بەرابەری ژن و پیاو بکەین و خەباتی چینایەتیش بەشێک بێ لە خەباتەکەمان و کار بۆ رۆشەنگەری زیاتر لە کۆمەڵگەی کوردستان بکەن. گومانی تێدانیە بە درێژەدان بەم هەوڵ و تێکۆشانە داهاتووی کۆمەڵگەی ئێمە روون و درەوشاوە دەبێ و ژنان و پیاوی وەلاتی ئێمەش بەشێوەیەکی بەرابەر و وەک یەک خزمەت بە بەرەوپێشبردنی نیشتمان دەکەن و داهاتوویەکی باشتر و دروستر بۆ نەوەکانی دەهاتوو بونیاد دەنێین.


6 ساڵ و 8 مانگ و 14 ڕۆژ و 6 کاتژمێر و 11 خوله‌ک له‌مه‌وپێش‌

مێژووی هەشتی مارس، خەباتی ژنی کورد!

مێژووی هەشتی مارس، خەباتی ژنی کورد!

په‌ڕه‌ تایبه‌تیه‌کانی ماڵپه‌ڕ

په‌یوه‌ندی گرتن


ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07506206655 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504687209 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن کوردستان : 07504497138 (00964)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا     : 0767676746   (0046)
ژماره‌ی ته‌له‌فۆن ئوروپا       : 040331264   (0047)



په‌یوه‌ندی ئه‌له‌کترۆنی:



[email protected] 
[email protected]
xebatmedia@sazmanixebat.net
[email protected]om

ئۆرگانه‌کانی سازمانی خه‌بات


ڕێکخراوی ئافره‌تانی خه‌باتی کوردستانی ئێران 

ڕێکخراوی لاوانی خه‌باتی کوردستانی ئێران