بکوژانی هاووڵاتیانی کورد لێپێچینەوەی یاساییان لێ ناکرێت
دوو چەکداری سەربە هێزە ئێنتیزامییەکانی رژێمی ئاخوندی ئێران کە تاوانباری تەقە لە هاووڵاتییانی کورد بوون، ئازاد کراون. بە پێی هەواڵی کوردپا، دام و دەزگای دادوەری رژێمی ئاخوندی ئێران سکاڵای لانیکەم دوو بنەماڵەی کورد، سەبارەت بە بەدواداچوونی کوژرانی کوڕەکانیان بە دەست چەکدارانی سەربە هێزە ئێنتیزامییەکانی ڕەت کردووەتەوە. ئەم ڕەتکردنەوەیە لە ڕۆژانی ڕابردوودا بە بنەماڵەی جەماڵی و موزەفەری لە شارەکانی قەسری شیرین و ڕوانسەر ڕاگەیندراوە. لە کەیسی تەقەی هێزی ئینتیزامی قەسری شیرین کە گیان لەدەستدانی سەعید جەماڵی بەدواوە بوو، جێگری سیاسی ـ کۆمەڵایەتیی فەرمانداری ئەو شارە بەرگریی لە کردەوەی ئەو چەکدارە کردووە.هەروەها دادگای کرماشان پاش سکاڵای باوکی حامید موزەفەری، بکوژی ئەو گەنجەی بۆ شوێنێکی دیکە گواستووەتەوە. لە درێژەی ڕاپۆرتی گەیشتوودا هاتووە کە دادگا بەهەموو شێوەیەک پاڵپشتی هێزە چەکدارەکانی کردووە و کوژراوەکانیشی بە کەمتەرخەم زانیوە و ئەو جۆرە کوشتنەی بە شێوە ئەنقەست (شبە عمد) و غەیرە ئەنقەست (غیر عمد) زانیوە.
داهاتی تاکەکەسی لە کرماشان کەمتر لە نێوەنجی وڵاتە
یەکێکی دیکە لە پارێزگا کوردنشینەکانی ئێران لە بواری داهاتی تاکەکەسییەوە لەدوا پلەی سەراسەری ئێراندا جێی گرتووە. بە پێی هەواڵی هەواڵدەریی کوردپا، پارێزگای کرماشان بە داهاتی تاکەکەسی ١٨٣ میلیۆن ڕیاڵ لە ساڵێکدا، ٢١ـەمین پارێزگا لە ئاست هەموو ئێران دایە. ئەو ڕێژەیە بۆ نێوەنجی وڵاتی ئێران، ٢١٥ میلیۆن ڕیاڵە کە ٣٢ میلیۆن ڕیاڵ کەمیی داهات نیشان دەدات.پارێزگای کرماشان بە ڕاگەیاندنی ئەو ئامارە، وتوویەتی کە لە بواری بێکاریشدا لە کۆتاپلەی هەموو پارێزگاکانی ئێراندا جێدەگرین و ڕێژەی بێکاری لە کرماشاندا ١٨.٦% ڕاگەیەندراوە.هەواڵدەریی تەسنیم لە درێژەدا و لە زاری ئەسەدۆڵا ڕازانییەوە ڕایگەیاند: لە بواری ڕەخساندنی هەلی کار، کەمیی پێشە و کار و زۆریی ڕێژەی بێکاری لەم ساڵانەی دواییدا، ٢٦ـەمین پاریزگای ئێرانین. ئەو ئامارەی پارێزگای کرماشان هاوکاتەلەگەڵ ئامارێکی هاوشێوە لە پارێزگای کوردستان کە پلەی ٢٥ـەمینی لە نێو ٣٠ پارێزگای دیکەدابەدەست هێناوە.
نامەی 7 زیندانی سیاسی بۆ ئەحمەد شەهید
7 زیندانی سیاسی راگیراو لە زیندانی رەجایی شاری کەرەج لە نامەێکدا بۆ راپۆرتنێری نەتەوەیەکگرتووەکان، داوایان لێ کردووە کە کۆمەڵگای نێونەتەوەیی چاودێری پەروەندەکانیان بکات. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، 7 زیندانی سیاسی لە زیندانی رەجایی شار بە ناوەکانی، عەلیرەزا فەراهانی، ئیرج حاتەمی، ئەسەد محەمەدی، فەرید ئازمودە، رەزا کاهە، بێهزاد تەرەحمی و عەلیرەزا ناسری بە وتنی ئەوەیکە یایا لە رژێمی ئاخوندی ئێراندا جێ بە جێ ناکرێت، لە بەرپرسانی قەزایی ئەو رژێمە سکاڵایان کردووە. بە پێی ئەم راپۆرتە، لە بەشێکی نامەکەدا هاتووە، کە لە کاتی لێپێچینەوەدا لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانەوە بەرەو رووی هەرەشە و لێدان دەبینەوە و ئەگەر کەسێک بیەوێت بە داوای مافی تاکەکەسی خۆیدا بروات بەرورووی هەرەشە و سووکایەتی دەبێتەوە. لە کۆتاییدا رایانگەیاندووە کە، ئێمە کۆمەڵێک گیراوی سیاسین کە لە دادسەرای نیزامی تاران دادگایی کراوین و بۆ ماوەێکی زۆر لە ژورە تاکەکەسییەکان لە ژێر توندترین شکەنجە و ئازاردا ماوینەتەوە و لە کۆتاییشدا بە تۆمەتی ساختە و بە بێ دانپێدانانی ئێمە بەرو رووی توندترین سزا بووینەتەوە.
تەمەنی گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لە نێو ژناندا بۆ ژێر 27 ساڵ دابەزیوە
بەرپرسێکی رژێمی ئاخوندی لە دانپێدانانێکدا رایگەیاند کە، تەمەنی گیرۆدەبوونی ژنان بە مادەی هۆشبەر بۆ ژێر 27 ساڵ دابەزیوە. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، فەهیمە فەرەهمەندیان وتی، رۆژێک گیرۆدەبوون بە مادەی هۆشبەر لە کۆمەڵگای ئێمەدا خەسارێکی پیاوانە بوو و لە نێو ژناندا تەنیا ژنانی بە تەمەن ئێعتیادی سوننەتیان بوو، بەڵام ئەمرۆکە لە کۆمەڵگای ئێمەدا نە تەنیا پیاوانە نیە، کە چی 9 بۆ 11 لەسەد ژنانی ئێمە گیرۆدەی مادەی هۆشبەرن. بە پێی ئەم راپۆرتە، ناوبراوو وتی، ئاماری بێکاری لە نێوان ژنانی خوێندەواردا دوو هێندەی پیاوانە و ئێمە نەمانتوانیوە بۆ ئەو کچانەی کە خوێندویانە بەرنامە رێژیێکی درووستمان هەبێت و ئەوان لە خەمۆکی، بێکاری و مادەی هۆشبەر بپارێزین
داعش بهنیازه لهلیبیاوه ئهوروپا شیمیایی باران بکات
رێکخراوی دادو پهرهپێدانی ئیقلیمی لهڕاپۆرتێکدا بڵاویکردووهتهوه، شاری میسراتهی لیبیا بووهته پهناگهی تیرۆریستانو، باڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لهلیبیا مووشهکی دوورمهودای ههیه که کڵاوهی ئهتۆمی پێوهیهو ئامادهکاری دهکات بۆ شیمیابارانکردنی ئهوروپا لهڕێی ئهو مووشهکانهوه. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان،رێکخراوی دادو پهرهپێدانی ئیقلیمی کهئهو هۆشداریهی داوه، رێکخراوێکی مافپهروهرهو لێکۆڵینهوه لهسهر خۆرههڵاتی ناوهڕاستو باکووری ئهفریقیا ئاماده دهکات. بهگوێرهی راپۆرتهکان، داعشهکانی لیبیا مووشهکی دوور مهودایان ههیه که لهنێو گهنجینهو کۆگاکانی سوپای لیبیاوه دهستیکهوتووه، ههروهک گازی خهردهلو سارینیشی دهستکهوتووه که بهکارهێنانی لهڕووی نێودهوڵهتی قهدهغهکراوه، زێدان قهنانی وتهبێژی فهرمی رێکخراوی پهرهپێدانی ئیقلیمی جهختیکردهوه که رێکخراوی داعش لهدوای رووخانی رژێمهکهی موعهمهر قهزافییهوه لهناو خاکی لیبیادا بوونی ههیه و ژمارهیهکی زۆر جیهادییهکانی ئهفریقیا و بانده چادیو ئهفریقییهکانی بۆلای خۆی راکێشاوه و ههوڵی ئهوهدهدات ئهندامانی هۆزهکانی لیبیا بکاته چهکدار لهڕیزهکانی خۆیدا و ژمارهیهکی زۆر لهو ئهفسهرانهی سهردهمی دهسهڵاتی قهزافی بۆ لای خۆی راکێشاوه که رقێکی زۆریان لهپهیمانی ناتۆیه، که رژێمی قهزافیان رووخاند.
شاندی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆن لە ژنێڤ متمانەیان بەیەک نییە
خولی یەکەمی کۆبوونەوەکانی ژنڤ 3 بۆ چارەسەرکردنی قەیرانی سووریا دەستیپێکردووە، چاوەڕاون ناکرێت لەم گەڕەی دانوستاندنەکاندا هیچ کۆبوونەوە و دیدارێکی فەرمی لەنێوان شاندی حکومەت و شاندی ئۆزسیۆنی سووریا ئەنجام بدرێت. بە پێی راپۆرتی هەواڵدەرییەکان، تاوەکو 11 مانگ خوولی یەکەمی کۆبونەوەکانی ژنێڤ 3بەردەوام دەبن، بەڵام چاوەڕێ ناکرێت لە گەڕی یەکەمدا هیچ کۆبوونەوەیەکی رووبەڕوو لەنێوان شاندی حکومەت و ئۆپۆزیسیۆنی سووریا بکرێت". دوو لایەنەکەی سووریا ناکۆکن و یەکدی تۆمەتبار دەکەن بەوەی خاڵەکانی رێککەوتنەکانیان جێبەجێ نەکردووە، و بێباوەڕییەک لەنێو ئەندامانی شاندی حکومەتی سووریا و ئۆپۆزیۆسیۆن بەرامبەر بە یەکدی هەیە". ئەو خاڵەی کە ئۆپۆزیسیۆنی سووریا وەکو مەرجی دانوستاندن دایناوە جێبەجێکردنی بەندی 12 و 13-ی بڕیاری 2254-ی ئەنجوومەنی ئاسایشە کە باس لەوە دەکات " بۆمببارانکردن بوەستێندرێت، دیلە سیاسییەکان و ئەوانەی لەلایەن حکومەتی سووریاوە گیراون ئازاد بکرێن و، گەمارۆش لەسەر ئەو شوێنانە هەڵبگیرێت کە گەمارۆیان لەسەرە و رەوشی مرۆییان تێدا باش بکرێت".